چەند رۆژی داھاتوو نرخی ئارد لە عێراق دادەبەزێت
کوردسات نیوز
١٣ی شوباتی ٢٠٢٢
بە ھۆی بەرزبوونەوەی نرخی ئارد لە بازاڕەکانی جیھان، نرخی ئادر لە عێراق و ھەرێمی کوردستانیش رووی لە زیادبوون کرد، ئەوەش نیگەرانی لای ھاووڵاتیان دروستکرد.
کوردسات نیوز
١٣ی شوباتی ٢٠٢٢
بەهۆی ناسەقامگیری و شەپۆلی بارانبارینەوە، هەریەکە لە وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و پەروەردە دەسەڵاتی راگرتنی دەوام و راگەیاندنی پشوویان بە زانکۆکان، پەیمانگاکان، پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دا
وەزارەتەکانی پەروەردە و خێندنی باڵا لە دوو راگەیاندنی جیادا رایانگەیاند، دەسەڵاتی تەواویانداوە، بە پەروەردەی شارەکان و زانکۆکان، لە کاتی پێویستدا و لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی گیانی قوتابیان، خوێندکاران و مامۆستایان بڕیاری پێویست بدەن.
هاوکات لەبەر مەترسیی کۆبونەوەی ئاو و رودانی شۆرتی کارەبا لە هەندێک ناوچەدا، وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، کە تیمەکانی سەرپشک کردووە بۆ بڕینی کاتیی کارەبا لەو شوێنانەی مەترسی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان دروست دەکەن، تاکو دوای ئاساییبوونەوەی ڕەوشەکە و نەمانی مەترسییەکان تەزووی کارەبا دەگەڕێننەوە.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردوەتەوە، دوای دۆرانیی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنەکانی نیوەی خول لە ئەمریکا، جەی دی ڤانسی جێگری دۆناڵد ترەمپ ئامادەکاری دەکات تا لە هەڵبژاردنەکانی 2028 کاندید بێت بۆ سەرۆکی ئەمریکا.
ئەمڕۆ شەممە، لە راپۆرتێکدا ئاژانسی رۆتەرز بڵاویکردوەتەوە، دوای زانینی دۆرانی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنەکانی نیوەی خول لە ئەمریکا، جەی دی ڤانسی جێگری سەرۆکی ئەمریکا ستراتیژییەتی لێدوانەکانی گۆڕیوە وەک ئامادەکارییەک بۆ خۆ کاندید کردن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا .
رۆیتەرز ئاماژەی بوەکردوە، لە دوای ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی ئەمریکا، ڤانس، کەمتر باسی لە دۆناڵد ترەمپ کرد و زیاتر سەرنجی لەسەر ئەو باباتانە چڕ کردبووەوە، کە پێناسی ناسنامەی سیاسی خۆی دەکەن.
بە گوێرەی بەدواداچونەکانی رۆیتەرز، ڤانس تەنها لە روانگەی سیاسەتەکانی خۆیەوە داوای پشتیوانی بۆ کۆمارییەکان دەکرد و چاوپۆشی لە سیاسەتە دیارەکانی ترەمپ کردوە، لەوانەش جەنگی ئێران، ئەمەش لە کاتێکدا بوو کە راپرسییەکان دەریانخستبوو کەمبوونەوەی جەماوەریی سەرۆک کاریگەری نەرێنی لەسەر کاندیدەکانی کۆمارییەکان دروست کردووە.
بەپێی وتەی دوو کەسی ئاگادار لە جەی دی ڤانس کە قسەیان بۆ رۆیتەرز کردوە، ئەم گۆڕانکارییە لە سیاسەتی جێگرەکەی دۆناڵد ترەمپ بە ئەنقەست بووە؛ ڤانس و راوێژکارەکانی ئەو باباتانەی کە پشتیوانییان لێدەکرد، هەمان بابەت نەبوون کە دۆناڵد ترەمپ پشتیوانی کردوە، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ هەڵبژاردنەکانی 2028.
رۆیتەرز باسی لەوەکردوە، ئەم گۆڕانکارییە ئاماژەی سەرەتایین کە چۆن ڤانسی تەمەن 42 ساڵ دەتوانێت رێڕەوی تایبەتی خۆی دیاری بکات لە کاتێکدا کۆمارییەکان دەست دەکەن بە تێپەڕاندنی قۆناغی ترەمپ و روانین بۆ ئایندە.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، لە رێگەی تێمێکەوە رێگریی لە ئێران دەکەن رێگا وشکانییەکان و دەریای قەزوین بەکاربهێنێت بۆ گواستنەوەی چەکە پێشکەوتوو و قەدەغەکراوەکان.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا 'سێنتکۆم' لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لە رێگای تیمێکیانەوە بە ناوی "هێزی تایبەتی دەروازەی ئاسنین" رێگریی لە ئێران دەکەن، کە رێگا وشکانییەکان و دەریای قەزوین بەکاربهێنێت بۆ گواستنەوەی چەکە پێشکەوتوو و قەدەغەکراوەکان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دروستکردنی ئەو تیمە درێژەپێدەری گەمارۆ دەریاییەکانیانی سەر ئێرانە، کە بەهۆیەوە زیاتر لە 25 ملیار دۆلار زیانی دارایی لە هەناردەکردنی نەوتی خاوی ئەو وڵاتە دراوە، ئەو رێکارانەش تواناکانی تاران بۆ پاڵپشتیکردنی گروپە چەکدارەکان و نوێکردنەوەی کەلوپەلی سەربازیی لاوازتر دەکات.
پێشتریش ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردبووەوە، ئێران تۆڕێکی نهێنی لە کۆمپانیا سەربازییەکان لەسەر ئاستی جیهان دروستکردووە و لەو رێگەیەوە لە سەرەتای ساڵی 2025ـەوە، لایکەم بە بەهای دوو ملیار دۆلار کەرەستەی سەربازیی هاوردەکردووە.
رشیگەیاندبوو، ئەو هەنگاوەی تاران بۆ تێپەڕاندنی گەمارۆی دەریایی ئەمریکا و سزاکانی رۆژئاوا بووە.