عیراق

جەواد مووسەوی بڕیاردەری لیژنەی تەندروستی و ژینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند، ھۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی ئامارەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا، دەگەڕێتەوە بۆ خێرایی بڵاوبوونەوەی جۆرە گۆڕاوەکەی کۆرۆنا، کە چوار ھێندەی جۆرە کۆنەکەیە.


وتیشی، بۆ ئەوەی کەرتی تەندروستی عێراق لە داڕمان بپارێزن، پێویستە بە خێرایی قەدەغەی ھاتوچۆی سەرتاسەری لە عێراق ڕابگەیەندرێت و ڕێکاری بە پەلە بگیرێتەبەر.


بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، تا ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن و ٤٦٦ ھەزار و ٥٠٠ کەس لە سەرتاسەری عێراق تووشی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە ١٧ ھەزار و ٧٠٠ کەسیان گیانیان لە دەستداوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
رۆژی ١٤ی تەمووزی ساڵی ١٩٥٨، بە سەرکردایەتی عەبدولکەریم قاسم کودەتایەکی سەربازی لە عێراق ئەنجامدرا، کە دواتر وەک شۆڕشی ١٤ی تەمووز ناسرا، لەورووداوەدا کۆتایی بە فەرمانڕەوایی" مەلیک فەیسەڵی دووەم" و بنەماڵەی ھاشمی لە عێراق ھێنرا و عەبدولکەریم قاسم بووە سەرۆک وەزیرانی عێراق، قاسم تاکو ٨ی شوباتی ١٩٦٣ لە دەسەڵات مایەوە، کە دواتر لەلایەن بەعسیەکانەوە کودەتای بەسەردا کرا و دوای درووخستنەوەی لە پۆستەکەی، کوژرا.
بەھۆی رووداوەکانی ١٤ی تەمووز، سەرجەم ئەندامانی بنەماڵەی فەرمانڕەوای عێراق و مەلیک فەیسەڵی دووەم و نوری سەعید سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی عێراق کوژران، بەشێوەیەکی گشتیش زیاتر لە ١٠٠ کەس کوژران.
 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ساڵح محەمەد عێراقی کەسایەتی نزیک لە موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکرد، دوای دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری تەندروستیی زیقار، پێویستە دەستبەجێ پارێزگاری ئەو شارە، لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە و شکۆ و ئاسایش و سەقامگیری بۆ پارێزگاکە بگەڕێندرێتەوە . 
ھاوکات بە بریاری پارێزگاری زیقار، لە ئەمڕۆوە سەردانیکردنی نەخۆش لە سەرجەم نەخۆشخانەکانی ئەو پارێزگایە رادەگیرێت و تەنھا رێگە بە یەک کەس دەدرێت، کە وەک چاودێر لەلای نەخۆشەکە بمێنێتەوە.
بەپێی دواین ئاماری کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراق، بەھۆی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی "ئیمام حوسێنی فێرکاری" لە پارێزگای زیقار، ٩٤ کەس گیانیان لە دەستداوە، کە ھێشتا تەرمی ٣٢ کەسیان نەناسراوەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 بەھۆی بەرزوونەوەی پلەکانی گەرما، پارێزگاکانی" نەجەف، واست، زیقار و بابل و ئەنبار"، رۆژی پێنج شەممە ١٥ی ئەم مانگەیان لە سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەت کرد بە پشوو. پلەکانی گەرما لە ھەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بەشێوەیەکی بەرچاوو بەرزبۆتەوە، لە ھەندێک ناوچە پلەکانی گەرما ٥٠ پلەی سیلیزیان تێپەڕاندووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، تیرۆریستانی داعش پەلاماری خاڵێکی پشکنینی فەوجی دووی لیوای ١٨ی پۆلیسی فیدراڵییان لە نزیک ناحیەی ڕەشاد داوە و لە ئاکامدا پۆلیسێک کوژراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی گۆڕی و تایبەتی کرد بە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی ئیمام حسێن، ئەوە لە کاتێکدایە بڕیاربوو بە پێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە، لیژنەی زانایان بۆ دیاریکردنی ئەنجامی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ و پێشنیازە یاسای پاراستنی فەرمانبەری مافپەروەر و پێشنیازە یاسای ھەمواری یەکەمی یاسای مافی مانەوەی بیانییەکان دەنگدانیان لەسەر بدرێت و ھاوکات خوێندنەوەش بۆ چەند پڕۆژەیاسایەک بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرایکردووە، زۆرینەی خۆپیشاندەرەکانی ناسڕیە کەسوکاری قوربانیەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی شەوی ڕابردووی نەخۆشخانەی ئیمام حسێنن و ئەمڕۆ نەخۆشخانە ئەھلییەکانی شاری ناسڕەیەیان داخستووە، شەوی ڕابردووش خۆپیشاندەران ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی ھێزەکانی پۆلیسیان سوتاندووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بە پێی دواین ئاماریش تا ئێستا ٩٤ کەس بە ھۆی رووداوەکەوە گیانیان لە دەستداوە.دادگای زیقار فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ١٣ لیپرسراوی کەرتی تەندروستی دەرکرد کە بەرێوەبەری تەندروستی پارێزگاکەیان لە نێودایە
تەندروستی عێراقیش ئاشکرایکرد، لە نەخۆشانەی حسێنی فێرکاری لە ناسریە بەھۆی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەوە ٩٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.
 لە لایەکی ترەوە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا ناوی کاندیدی نوێی بۆ پۆستی وەزیری تەندروستی پێشکەش کرد راشی گەیاند لە ماوەی ھەفتەیەکدا دەرەنجامی لێکۆڵینەوەکانی پەیوەست بە نەخۆشخانەی حسێنی فێرکاری ئاشکرا دەکەن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە بەغداد، لە دوای کۆبونەوەیەکی لەگەڵ جینین بلاسخارت نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق رایگەیاند، دوایین پێشھاتەکانی عێراق و ئێران و ناوچەکەیان تاوتوێ کردوە و باسیان لە پەیوەندییەکانی عێراق و ئێران کردوە لەدوای پێکھێنانی حکومەتی نوێی ئێران. 


باڵیۆزی ئێران راشیگەیاندوە، پشتگیری وڵاتەکەی بۆ عێراق و ھەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەران دوپاتکردووەتەوە و نیگەرانی تارانیشیان گەیاندوە بە نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان سەبارەت بەو دەستوەردانەی ئەمریکا و بەریتانیا لە ھەڵبژاردنی عێراقدا ئەنجامی دەدەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بڕیارە رۆژی سێ شەممە ئەنجومەنی نوێنەران کۆببێتەوە، و  پرسیار لە وەزیر دارایی عێراق بکرێت سەبارەت بە ھۆکارەکانی بەرزبوونەوەی بەھای دۆلارو رەوشی ئابووری عێراق بەگشتی و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیھاندا. بەپێی کاری کۆبوونەوەکە لیژنەی زانایان بۆ دیاریکردنی ئەنجامی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ و پێشنازە یاسای پاراستنی فەرمانبەری مافپەروەر و پێشنیازە یاسای ھەمواری یەکەمی یاسای مافی مانەوەی بیانییەکان دەنگدانیان لەسەر دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
فەیاز لە یادی رزگارکردنی موسڵ لە دەستی تیرۆریستانی داعش رایگەیاند، موسڵ دەروازەی بەدیھێنانی ھەموو ئەو سەرکەوتنانە بوو کە بە پاککردنەوەی خاکی عێراق لە تیرۆریستان کۆتایی ھات.
 چوار ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر رزگارکردنی موسڵ لە دەستی تیرۆریستانی داعش، کە بە خاڵێکی بەھێزی شکستی تیرۆریستان لە ناوچەکە ئەژمار دەکرێت، کە تیایدا ھێزەکانی سەر بە حەشدی شەعبی بەشدارییەکی کارایان کرد.
 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا یەکەم رێکاری بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی ھەڵبژاردن دەگرێتەبەر و بۆ ئەو مەبەستەش وادەی ھەڵبژاردنی گشتی و تایبەت دیاریی دەکات و رایگەیاند لەسەرانسەری عێراقدا ١٠٧٩ ناوەندی دەنگدان ئامادەکراون. ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا ناوی ٣٢٤٤ کاندید تۆمار کراون و مۆڵەتیان پێدارەوە بانگەشە دەست پێبکەن، ٥ کاندیدیش کە ناوەکانیان قبوڵ کراوە، بە ھۆکاری جیاجیا گیانیان لە دەستداوە.




بەردەوامبە لە خوێندنەوە
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تیرۆریستانی داعش ژمارەیەک بۆمبی چێندراویان لە بەردەم تاوەرەکانی کارەبای ھەردوو پارێزگای نەینەوا و دیالە چاندوو ، بەڵام ھێزە  ئەمنییەکان توانیویانە ئەو بۆمبانە پوچەڵ بکەنەوە و ھێرشەکان شکست پێبھێنن .ھەروەھا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە تەواوی ھێزە ئەمنییەکان لە سەرجەم ناوچەکانی عێراق بەردەوام چاودێری ھێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا دەکەن بۆ رێگریکردن لە ھەر ھێرشێک کە بکرێتە سەر تاوەرەکانی کارەبا .
شکستپێھێنانی ئەو دوو ھەوڵە ھاوکاتە لەگەڵ بە ئامانجکردنی تاوەرەکانی کارەبا، کە ئەوەش بارگرانییەکی ترە بۆ سەر کابینەکەی "مستەفا کازمی".



 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کردوە، ھێزەکانی ھاوپەیمانان بە بەھای 2 ملیۆن و500 ھەزار دۆلار ژمارەیەک کەرەستەی سەربازی بۆ عێراق دابین کردووە کە پێک دێت لە 35 ئۆتۆمبێلی سەربازی و 15 حەفارەی لۆدەر. ئەوەشی ئاشکرا کردووە، ھاوکارییەکە لە چوارچێوەی پرۆگرامی سندوقی پشتیوانی مەشق و پڕچەککردنی ھێزە ئەمنییەکان بۆ روبەڕوبوونەوەی داعشە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەدر رایگەیاند ، بۆردومانکردنی فرۆکەخانەی ھەولێر چی ئەنجامێکی ھەبووە جگە لە زیادبوونی ھێزەکانی ئەمریکا، ئەوانەشی ھێرش دەکەنە سەر فڕۆکەخانەکان و ناوچەی سەوز زۆرترین سودیان لە بوونی ھێزەکانی ئەمریکا بینیوە.


سەدر باسی لەوەشکردووە، ئەگەر ئەمریکا بکشێتەوە ئەو کەسانەی ھێرش دەکەنە  سەر فڕۆکەخانەکان بژێوی ژیانیان لەدەستدەدەن و سیاسەت ئەمانەی ھێشتووەتەوە ئەگەر نا دەبنە سفر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(ئەلێکسەندەر لافرنتیڤ) نێردەی تایبەتی سەرۆکی ڕووسیا بۆ سوریا ڕایگەیاند، بەغداد بە ڕەسمی بۆ مۆسکۆی ڕوونکردووەتەوە کە ئامادەیە بۆ کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا، ڕێکاری تەواویش گیراونەتە بەر.


ئەو بەرپرسەی ڕووسیا بڕیاری کشانەوەی ئەمریکای لە عێراق لەم قۆناغەدا بەدوور زانییوە و وتوویەتی، لە ئەگەری کشانەوەی ھێزەکانی لە عێراق، ئەستەمە ئەمریکا بتوانێت پارێزگاری لە مانەوەی ھێزەکانی بکات لە سوریا، بە تایبەتی کە سەرجەم توانا لۆجستییەکانی ھێزەکانی ئەمریکا لە سوریا، لە عێراقەوە دابین دەکرێت
.

 

لێدوانەکەی نێردەی تایبەتی سەرۆکی ڕووسیا لە کاتێکدایە، کە ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەمەریکا بڕیاریداوە فیرقەی سترایکەر کە لە ھەزار و ٨٠٠ سەرباز پێکدێت ڕەوانەی عێراق بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...408409410411412...431