چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان ھاوپەیمانییەکی نوێ پێکدەھێنێت
کوردسات نیوز
١٨ی شوباتی ٢٠٢٢
حامید موسەوی سەرکردە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان ڕایگەیاند، چوارچێوەی ھەماھەنگی نایەوێت دەستور و مافە دەستورییەکان پەک بخات، ڕەوتی سەدریش بە پەراوێزخستنی بەشێک لە چوارچێوەی ھەماھەنگی، دەبینێت خۆی بە تەنھا ماوەتەوە.
موسەوی ئاماژەی بەوەشکرد، چوارچێوەی ھەماھەنگی دەگۆڕێت بۆ ھاوپەیمانی سەباتی نیشتیمانی و ٨٨ پەرلەمانتار لەخۆ دەگرێت، کە پەرلەمانتارانی سەربەخۆشی ھێناوەتە ناو ھاوپەیمانییەکەوە.