لـەسەر فەرمـانی عـەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق  لیژنـەیەك بۆ لێكـۆڵینـەوە لە هێرشەكەی سەر نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی هەرێم پێكدەهێنرێت و بڕیاریشە بە زوترین کات ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بۆ رای گشتیی ئاشکرا بکرێن.

ئەمڕۆ دوشەممە بە بڕیاری علەی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکانی سەر هەولێر پێکهێندراو  عەلی زەیدەش دەڵێت؛ دەبێت بە زوترین کات ئەنجامی لێكۆڵینەوەی لیژنەكە بۆ رای گشتی ئاشكرابكرێت.

بە گوێرەی راگەیەندراوی نوسینەگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق، لیژنەکە بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی هێرشەكە و لایەنەکانی پشتەوەی هێرشەکە دەكات.

جێ باسە، ئەمڕۆ دووشەممە، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە جۆری (حەدید-110) لە دیوی سنوری ئێرانەوە ئاڕاستەی بارەگای نوسینگەی  سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە قەزای پیرمامی پارێزگای هەولێر کران.