لیستی دابەشکردنی موچەی مانگی حەوتی موچەخۆرانی هەرێم بڵاوکرایەوە
١٧ی ئابی ٢٠٢٦
وەزارەتی دارایی هەرێم، لیستی موچەی مانگی حەوتی موچەخۆرانی هەرێمی بڵاوکردەوە و سبەینێ دەست بەدابەشکردنی دەکرێت.
وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاندوە، رۆژی سێشەممە دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی تەموزی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، رۆژی پێنجشەممە، 20ـی 8ـی2026 کۆتایی بە دابەشکردنی موچە دێت و تەواوی وەزارەت و دەستەکان موچەکانیان وەردەگرن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ بڕی 830 ملیار و 782 ملیۆن دینار وەک تەمویلی موچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم بە رەسمی خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەت لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عیراق.


