پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێکمان دەستگیر کرد لە پێنج دادگا داواکراو بوە
بڵند
١٧ی ئابی ٢٠٢٦
پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند، کە لەلایەن چەند دادگایەکەوە پێنج فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو بوو.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە، دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە (ز، س، ج) دوای چاودێری و بەدواداچوونی وردی مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی پیرەمەگروونی سەر بە بەشی پۆلیسی دوکان بووە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لەسەر بنەمای بڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی پیرەمەگروون و بەپێی مادەی 456 لە یاسای سزادان دەستگیر کراوە.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت؛ سەرەڕای دادگای پیرەمەگوون، تۆمەتباری ناوبراو لە چوار دادگای تر داواکراوە بووە
- بنکەی پۆلیسی تاسڵوجە بەپێی مادەی 456.
-بنکەی پۆلیسی چوارچرا بەپێی مادەی 443.
-دادگای لێکۆڵینەوەی کەلار بەپێی مادەی 456.
-سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی کەرکوک/گەرمیان بەپێی مادەی 456.



