سوپای ئیسرائیل سێ موشەكی تێكشكاند كە لە لوبنانەوە ئاراستەی وڵاتەكەی كرابوون و وەزیری بەرگری ئەو وڵاتەش دەڵێت، هێرش دەكەنەسەر بەیروتی پایتەختی لوبنان.

سوپای ئیسرائیل لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، توانیویانە سێ موشەك تێكبشكێنن كە لە لوبنانەوە ئاراستە شاری ماڵتە لە باشوری وڵاتەكەی كرابوون، سوپای ئیسرائیلیش چەند گوندێكی باشور و رۆژهەڵاتی لوبنانی بۆردومانكرد.

یسرائیل كاتس وەزیری بەرگری ئیسرائیلیش رایگەیاند، بەرپرسیارێتی ئەو هێرشە موشەكییە دەكەوێتە ئەستۆی حكومەتی لوبنان و فەرمانی بە سوپاس كردووە وەڵامی گونجاو بدەنەوە و ئەگەر هێرشە موشەكییەكانیش بەردەوام بن، لە بەرانبەردا هێرش دەكەنەسەر بەیروت پایتەخت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لە دوای چوار مانگیش ئەو روداوەی ئەمڕۆ یەكەم هێرشی موشەكییە لە لوبنانەوە بكرێتە سەر ئیسرائیل، هەرچەندە ئێستا هەردوو وڵات لە قۆناغی ئاگربەستدان.