راوێژکاری موجتەبا خامنەیی رایدەگەیەنێت، ئێران ستراتیژییەکی نوێ لە جەنگ و رووبەڕووبوونەوەی گەمارۆ ئابورییەکان پەیڕەو دەکات.

موحسین رەزایی، راوێژکاری موجتەبا خامنەیی لە پەیامێکدا کە ئاراستەی ئەمریکای کردووە رایگەیاند، ئەو هەوڵانەی واشنتن دەیدات رزگاری ناکات لەو رەوشەی تێیکەوتووە و لە ئاینده‌یه‌كی نزیكدا دەردەکەوێت، کە ستراتیژییە نوێیەکەی تاران توانای رووبەڕووبوونەوەی فشارەکانی هەیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، وڵاتەکەی ستراتیژییەکی نوێ لە جەنگ و دیپلۆماسی و رووبەڕووبوونەوەی گەمارۆ ئابوورییەکان پەیڕەو دەکات.

ئەم لێدواش لە کاتێکدایە، شەوی رابردوو سوپای ئەمریکا رایگەیاند، چەندین ئامانجی سوپای پاسدارانیان بۆردومان کرد، لەوانە سیستمی بەرگریی ئاسمانی و بنکەی دەریایی و ناوەندیی پەیوەندییەکان، لە بەرانبەریشدا، سوپای پاسداران رایگەیاند، بە موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیانکردووەتە سەر پێگەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە.