چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار ئاشكرایانكرد ، لە ساڵی 2011 ەوە بە بڕی 35 ملیار دۆلار تاڵانكاری لە كەرتی نەوتی عیراقدا كراوە . 

كەناڵی عەرەبییە لە زاری چەند سەرچاوەیەكەوە ئاشكرایكردوە، لە ساڵی 2011 ەوە تۆڕێكی فراوانی تاڵانكاری لە كەرتی نەوتی عیراقدا هەن كە چەندین رێككەوتنی نەوتی نا یاساییان ئەنجامداوە و رێگە خۆشكەر بون بۆ ئەوەی كە پارەیەكی زۆر بۆ حزب و گروپە چەكدارەكان دابین بكرێـت لە رێی كەرتی نەوتەوە و زیانی توندیان لە دەوڵەت داوە. 

هەر بە وتەی ئەو سەرچاوانە، داهاتی یەك لەسەر سێی نەوتی عیراق لە ساڵی 2011 ەوە ، بۆ بەرژوەندی گروپە چەكدارەكان و حزبەكان بوە، نەشیان شاردوەتەوە كە ئەو لایەنانە رەزامەندی رەسمییان وەرگرتوە بۆ دروستكردنی كارگەی نەوت.

هەمان ئەو سەرچاوانە دەشڵێن لە ماوەی 15 ساڵی رابردوودا بە بڕی 35 ملیار دۆلار تاڵانكاری لە كەرتی نەوتدا كراوە .