حکومەتی هەرێم: رێگری لە قۆرخکاریی بکرێت
ساکۆ سمکۆ
٢٧ی تەمووزی ٢٠٢٦
حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی سەبارەت بە کێشەی کەمیی بەنزین و سوتەمەنی ئەنجامدا.
بەپێی راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، لە کۆبوونەوەکدا ئەم بڕیارانە دراون؛
یەکەم: نرخی بەنزینی نۆرمالی پاڵپشتیکراو لەلایەن حکومەتەوە، بە هەمان نرخی ئێستا بەردەوام دەبێت.
دووەم: پێداچوونەوە بە نرخی بەنزینی جۆری 'سوپەر و موحەسەن' بکرێت كه گونجاو بێت لەگەڵ بازاڕی هەرێم و ڕێگرییش بکرێت له قازانجى ناڕەوا.
سێیەم: داوا لە حکومەتی فیدراڵ بکرێت بۆ زیادکردنی رێژەی ناردنی نەوتی خاو بۆ هەرێمی کوردستان کە ئێستا 50 هەزار بەرمیلە، بۆ 126.7 هەزار بەرمیل.
چوارەم: رێگری لە قۆرخکاری لە بواری سووتەمەنی و بە تایبەتی بەنزین بکرێت.


