وەزارەتی جەنگی ئەمریكا بڕیاری دا رێگەی ئەژماركردن و بڵاوكردنەوەی زیانە گیانییەكانی سوپاكەی لە شەڕی ئێران بگۆڕێت، ئەمەش دوای ئەوەی رووبەرووی رەخنەی توند بووەوە بەوەی كە ژمارەی كوژراو و بریندارەكان بە كەمتر لە راستییەكەی نیشان دەدەن.

رۆژنامەی نیویۆرك تایمز رایگەیاند كە  وەزارەتی جەنگی ئەمریكا شێوازی ئەژماركردنی زیانەكانی گۆڕیوە و ئامارە نوێیەكان دەریدەخەن كە ژمارەی بریندارەكان گەیشتووەتە 624 سەرباز، دوای ئەوەی ئاگربەست لە 7ی تەمموزدا كۆتایی هات، وەزارەتی بەرگری لاپەڕەیەكی نوێی بۆ بڵاوكردنەوەی زیانەكان بە ناوی زیانەكانی ئۆپەراسیۆنە دەرەكییەكان دروست كردووە تاوەكو ئامارە كۆن و نوێیەكان تێكەڵ نەبن.

لێپرسراوانی سەربازی ئاماژەیان بەوە كرد كە ئەم گۆڕانكارییە بەهۆی تێكچوونی كاتیی داتاكان بووە لە ماڵپەڕی رەسمی وەزارەتدا، بەڵام چاودێران پێیان وایە ئەمە هەوڵێكە بۆ كەمكردنەوەی كاریگەرییە دەروونییەكانی جەنگ.