ژمارەی كاندیدەكان بۆ پۆستی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان گەیشتووەتە حەوت كەس و رافایل گروسی بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیش یەكێكە لە كاندیدەكان.

خولی دووەمی سەرۆكایەتی ئەنتۆنیۆ گۆرتێرێس سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان نزیك بووەتەوە لە كۆتایی و تا ئێستا حەوت كەس بە رەسمی كاندید كراون بۆ ئەو پۆستە، بڕیاریشە ئەم هەفتەیە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەنگدانی نارەسمی بۆ كەمكردنەوەی ژمارەی كاندیدەكان دەستپێبكات.

دوو لە كاندیدە بەهێزەكان یەكێكیان لەلایەن ئۆگەنداوەیە كە ئەوتۆنیۆی تەمەن 75 ساڵە و ئەزموونێكی قوڵ و توانایەكی باڵای هەیە لە كارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان و پێشتر نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بووە لە دۆسیەی منداڵان و پرسی چەكداریدا كاری كردووە، ئەوەی دیکەشیان رافایل گروسی بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمە.

هەرچەندە هێشتا هیچ كاندیدێك لە ریزبەندی پێشەوە نییە، بەڵام هەفتەی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا نیازی خۆی بۆ كاندیدكردنی جیانی ئینڤانتینۆ سەرۆكی فیفا نیشاندا بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.