بەهۆی راگرتنی هێرشەكانی ئەمریكا و ئێرانەوە، نرخی نەوت بە نزیكەی 5% دابەزی و نرخی زێر و زیویش بەرزبونەوە.

ئەمرۆ لەگەڵ كردنەوەی بازارەكانی نەوتدا، بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 87 دۆلار و 24 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، ئەوەش بەراورد بە دوێنێ 4.81% بەهاكەی لە دەستداوە.

هەروەها بەرمیلێك نەوتی تەكساس بە 84 دۆلار و 51 سەنت مامەڵەی پێوە كرا كە بە رێژەی 5.37% بەهاكەی لەدەستداوە.

هەر بەهۆی پێشهاتەكانی جەنگی ئێرانەوە، نرخی زێڕ و زیو لە بازارەكانی جیهاندا بەرزبووەتەوە و ئۆنسەیەك زێر بە 4 هەزار و 87 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت و بەهاكەی بەرێژەی 0.86% بەرزبووەتەوە، هەروەها ئۆنسەیەك زیو بە 59 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت و بەهاكەی بە رێژەی 1.15% بەرزبووەتەوە.