سێ تۆمەتبار دەستگیرکراون و قاسەی ماڵێکیان دزیوە و پۆلیسی گەرمیانیش لەوبارەیەوە روونکردنەوە دەدات.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، سێ تۆمەتبار کە قاسەی هاووڵاتییەکەیان لە ماڵەکەیدا دزیوە، هەرسێکیان بە بڕیاری دادگا دەستگیرکران و لەئێستادا لێکۆێڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەشداوە، سێ تۆمەتبارەکە قاسەیەکیان کە حەوت هەزار و 500 دۆلار و دەنابچەیەک و چەند پارچە زێڕێکی تێدابووە، دزیوە و دوای ئەوەی خاوەن ماڵەکە سکاڵای تۆمارکردووە، بەدواداچوونیان بۆ روداوەکە کردووە بە بڕیاری دادگا هەرسێ تۆمەتبار دەستگیرکراون و لە ئێستادا راگیراون.