نـاتانیــاهۆ بەرەو واشنتۆن بەڕێکەوت
سەوسەن سەید
٢٧ی تەمووزی ٢٠٢٦
فڕۆکەکەی نـاتانیـاهۆ دوای رێگری لە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەسەر سنووری ئوردن، لە بنکەیەکەوە لە نەقەب بەرەو واشنتۆن بەڕێکەوت.
میدیاکانی ئیسرائیل، ئەمڕۆ دووشەممە، بڵاویانکردەوە، فڕۆکەی بنیامین نـاتانیــاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە بنکەیەکی سەربازییەوە لە ناوچەی نەقەب بەرەو واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا بەڕێکەوتووە.
ئەم بەرێکەوتنە دوای ماوەیەکی کەم هات لە راگەیەندراوێکی سوپای ئیسرائیل کە تێیدا ئاماژەی بە رێگریکردن لە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرد لە نزیک سنوورەکانی ئوردن، کە پێش بەزاندنی ئاسمانی ئیسرائیل خراونەتە خوارەوە.
سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ دووشەممە لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، رێگرییان لە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردووە کە لە ناوچەی سنووری لەگەڵ ئوردن بەدی کرابوون.
بەپێی رۆژنامەی "تایمز ئۆف ئیسرائیل"، پرۆسەی رێگریکردنەکە لە ئاسمانی نزیک ناوچەی دەریای مردوو رویداوە، و سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوەکەیدا جەختی کردووەتەوە کە ئەو دوو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە نەچوونەتە ناو خاکی ئیسرائیل و بەزاندنی سنووریان ئەنجام نەداوە.


