راوێژكارێكی دارایی عیراق رایگەیاند، حكومەت پلانی هەیە بۆ بەرزكردنەوەی داهاتی نانەوتی بۆ 46% لە ماوەی دە ساڵی داهاتوودا.

مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، حكومەت پلانێكی ستراتیژی داناوە بۆ بەرزكردنەوەی رێژەی داهاتە نانەوتییەكان بۆ 46% لە ماوەی دە ساڵی داهاتوودا.

هەروەها جەختیلەوەشكردەوە، حكومەت لە هەوڵدایە بۆ بەرزكردنەوەی بەشداری كەرتی تایبەت لە 37% بۆ 54% لە دەیەی داهاتوودا لە كۆی بەرهەمی ناوخۆیی، ئەوەش هۆكارێك دەبێت بۆ كەمكردنەوەی رێژەی بێكاری لە ئاستی ئێستای كە 13%ە بۆ كەمتر لە 3%.

راوێژكاری سەرۆك وەزیران جەختیلەوەشكردەوە، گەشەپێدانی ئابوری عیراق پشت بە هاوبەشی كارا دەبەستێت لە نێوان دەوڵەت و بازاڕدا، بە ئامانجی دروستكردنی ئابورییەكی هەمەچەشن و توانادار لە رووبەڕووبوونەوەی ئاڵینگاریەكاندا.