پزیشکیان: سەرکەوتنی دانوستانەکان بەستراوەتەوە بە پابەندبوونی تەواو بە رێککەوتنەکانەوە
محەمەد رزگار
٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
سەرۆک کۆماری ئێران پێشکەوتنی پرۆسەی گفتوگۆکان بە پابەندبوونی کرداریی لایەنەکان دەبەستێتەوە و هۆشداریش دەدات لەوەی هەر لێدوانێک لە دەرەوەی دەقی رێککەوتنەکان بێت، زیان بە ئاڕاستەی دانوستانەکان دەگەیەنێت.
سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، کاریگەری و سەرکەوتنی دانوستانەکان تەنیا بە پابەندبوونی تەواو و جێبەجێکردنی وردی ئەو بەڵێنانەوە بەندە کە لەسەری رێککەوتوون.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامێکدا سەبارەت بە بەڕێوەچوونی دانوستانەکان رایگەیاند: "پێشکەوتن لەم رێڕەوەدا، تەنها لە رێگەی پابەندبوونی کردارییەوە بە بەرپرسیارێتییە پەسەندکراوەکان دەپێورێت."
پزیشکیان هۆشداریشیدا لە تێکدانی رەوشی گفتوگۆکان و ئەوەی خستەڕوو، "هەر لێدوانێک لە دەرەوەی دەقی رێککەوتنەکە بێت، هیچ خزمەتێک بە پێشخستنی پرۆسەی دانوستانەکان ناکات."



