بەبۆنەی تێپەڕبونی 11 ساڵ بەسەر شەهیدبونی لیوا حسێن مەنسور و لیوا شێرکۆ فاتیح شوانی  سەرۆکی یەکێتی پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت؛ ئەوان دوو نموونەی باڵای دڵسۆزیی و ئازایەتی و ورە بەرزیی تێکۆشانی خەباتی کوردایەتین کە تاوەکو دوایین ساتی شەهیدبوونیان لەپێناو شەکاوەیی ئاڵا پیرۆزەکەمان بە پێوەبوون و سەنگەریان چۆڵنەکرد.

سەرۆکی یەکێتی راسیگەیاندوە، ئەوو دوو لیوایە هەمیشە لە دڵ و ویژدانی ئێمە و یەکێتییەکان و کۆمەڵانی خەڵک بە زیندوویی دەمێنێتەوە و هەمیشە بە شانازییەوە یادیان دەکەینەوە.

 

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی یەکێتی

11 ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر شەهیدبوونی دوو فەرماندەی دیاری گەلەکەمان، لیوا حسێن مەنسوور و لیوا شێرکۆ فاتیح شوانی.

ئەوان دوو نموونەی باڵای دڵسۆزیی و ئازایەتی و ورە بەرزیی تێکۆشانی خەباتی کوردایەتین کە تاوەکو دوایین ساتی شەهیدبوونیان لەپێناو شەکاوەیی ئاڵا پیرۆزەکەمان بە پێوەبوون و سەنگەریان چۆڵنەکرد و بەخوێنیان بەرگرییان لە خاکی کوردستان کرد.

کاک شێرکۆ و کاک حسێن یادەوەرییان هەمیشە لە دڵ و ویژدانی ئێمە و یەکێتییەکان و کۆمەڵانی خەڵک بە زیندوویی دەمێنێتەوە و هەمیشە بە شانازییەوە یادیان دەکەینەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان