ئیلهام ئەحمەد رایگەیاند، رێکەوتنیان لەگەڵ دیمەشقدا، گەرەنتی گەڕانەوەیا بە سەلامەتی و شکۆمەندانەی خەڵکی عەفرین و کۆبانێ دەکات و سوپاسی ئەمریکا  وفەرەنسا دەکات کە ڕۆڵی نێوەندگیریان بینیوە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن.

دوای راگەیەندنی رێککەوتنیان لەگەڵ دیمەشقدا، ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر رایگەیاند، رێککەوتنەکە بناغەی قۆناغێکی نوێی سەقامگیری و گەشەسەندن لە سوریا دادەنێت و ئەوان پابەندین بە سەرکەوتنی پرۆسەی یەکگرتنەوە بە شێوەیەک، کە خزمەت بە یەکێتی سوریا و ئاشتی مەدەنی بکات.

ناوبراو جەختکردوەتەوە، رێکەوتنەکە گەرەنتی گەڕانەوەی سەلامەتی و شکۆمەندانەی خەڵکی عەفرین و کۆبانێ دەکات و بناغەی قۆناغێکی نوێی سەقامگیری و گەشەسەندن لە سوریا دادەنێت.

ئیلهام ئەحمەد باسی لەوەشکردوە، بە گوێرەی رێککەوتنەکە، هاتنە ناوەوەی هێزە ئەمنییەکان ئامانجی یەکگرتنێکی بەرپرسیارانەیە و دەبێت  پاریزەری هەموو پێکهاتەکان بێت.

جەختیشیکردوەتەوە، سوپاسی ئەمریکا  و فەرەنسان دەکەن بۆ ڕۆڵی نێوەندگیریان و هیوادارن ئەوان  گەرنتی جێبەجێکدرنی رێککەوتنەکە بدەن.