قوباد تاڵەبانی: لیوا حسێن مەنسوور و لیوا شێرکۆ فاتیح دوو جەنگاوەری مەزنی سەنگەرەکانی پاراستنی خاکی پیرۆزی کوردستانن
بڵند
٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
قوباد تاڵەبانی، پەیامێکی بەبۆنەی 11ساڵەی شەهیدبونی لیوا حسێن مەنسوور و لیوا شێرکۆ فاتیح شوانی بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت؛ ئازایەتی و دڵسۆزی و ورە و باوەڕی پتەویان بە کوردایەتی بۆ هەمیشە ئیلهامبەخشی هەڤاڵەکانیان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەبن.
ئەمڕۆ هەینی، 11 ساڵ تێپەردەبێت بەسەر شەهیدبوونی هەردوو لیوا حسێن مەنسوور و شێرکۆ فاتیح شوانی، کە لە روبەڕوبونەوەی چەکدارەکانی داعشدا شەهیدبوون و قوباد تاڵەبانیش دوپاتی دەکاتەوە کوردستان ئەوو دوو شەهیدە لە بیر ناکات.
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکردوە، شەهیدان لیوا حسێن مەنسوور و لیوا شێرکۆ فاتیح شوانی دوو جەنگاوەری مەزنی سەنگەرەکانی پاراستنی خاکی پیرۆزی کوردستان و کوردستان و هەڤاڵانتان هەرگیز لەیادتان ناکەن.


