دوای ئەوەی ئەمڕۆ بە رەسمی  هەسەدە رایەگەیاند، رێککەوتنێکی گشتگیریان  لەگەڵ حکومەتی سوریا  ئەنجامداوە و تۆم باراک نێردەی ئەمریکابۆ کاروباری سوریا رێککەوتنەکە  بە وەرچەرخانێکی مێژوویی بۆ یەکپارچەیی و سەقامگیری وڵات دادەنێت.

تۆم باراک لە پلاتفۆڕمی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە و رایگەیاندوە، رێککەوتنی حکومەتی سوریا و هەسەدە مێژوویە و تێکەڵبونی هەسەدە قۆناغ بە قۆناغ  لەناو دامەزراوە سەربازی و ئەمنییە رەسمییەکانی دەوڵەتی سووریادا دەبێت  و نوێنەری باڵایان لە حکومەتدا دەبێت.

تۆم باراک راشیگەیاندوە، رێككەوتنەکە یەكگرتنەوەی نێوان هەسەدە و دیمەشق ئاسانتر  لە چوارچێوەی مەرسوومی ژمارە (13)، مافی هاوڵاتیبوون بۆ ئەو کوردانە دەگەرێتەوە کە پێشتر بێبەشکرابوون، هەروەها زمانی کوردی وەک زمانێکی نیشتمانی لە تەنیشت زمانی عەرەبی  دەناسێندرێت و بڕیاردراوە لە ناوەندەکانی خوێندن لە ناوچە پەیوەندیدارەکاندا بخوێندرێت.

باراک خەجتیشیکردوەتەوە، لە دوای رێککەوتنەکە، دامەزراوە ئیدارییەکان دەخرێنەوە ژێر چەتری دەوڵەت و هەماهەنگی دەکرێت بۆ سەرپەرشتیکردنی سنوورەکان و کێڵگە نەوتییەکان.

نێردەی ترەمپ لە کۆتایشدا نوسیویەتی؛ ئەم هەنگاوە وەک سەرەتایەکی نوێ بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان و دەستپێکردنی پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و بەهێزکردنی برایەتی نێوان پێکهاتەکانی سووریا دەبینرێت.