سەرۆکی یەکێتی پەیامێکی هاوخەمی بەبۆنەی کۆچی دوایی لالە ئەکبەر خەلیفە یونس، مامی لالە سەرحەد، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی  بڵاوکردەوە و  تێیدا هاتووە؛ بەداخ و خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی ( لالە ئەکبەر خەلیفە یونس )مامی بەڕێزتانم پێگەیشت

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی یەکێتی

بەڕێز هەڤاڵ سالار لالە سەرحەد ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەداخ و خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی ( لالە ئەکبەر خەلیفە یونس )مامی بەڕێزتانم پێگەیشت.

بۆ ئەم خەمە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوەو کەسوکارو بنەماڵە سەربەرزو تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.

لەخوای گەورە داواکارم گیانی کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شادبکات، سەبووری و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت.

 

بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان