دوای ئەوەی شلۆمۆ گەر، وەزیری پەیوەندیەكانی ئیسرائیل رایگەیاند، هەردوو كەناڵی جەزیرە و مەداین بۆ ماوەی 90 پەخشیان لە تەلەفزیۆن و یوتیوب لە ناو ئیسرائیل رادەگیرێت، تۆڕی میدیایی جەزیرە  راگەیەندراوێکی باڵاوکردوەتەوە و ئیدانەی ئەو بڕیارە دەکات. 

تۆڕی میدیایی جەزیرە راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەوە و رایگەیاندوە، بلۆککردنی پلاتفۆرمەکانیان و راگرتنی پەخشی کەناڵەکەیان بە پاساوی "ئەمنی" بێ بنەمایە لە ئیسرائیل دا، کەناڵە عەرەبییەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، ئیسرائیل لەپشت ئەو هەوڵەوەیە بۆ شاردنەوەی راستییەکان.

کەناڵی جەزیرە رەخنەشی لە پلاتفۆڕمی یوتوب گرتوە، کە کوتوەتە ژێر کاریگەری فشاری حکومەتەکان بۆ شاردنەوەی راستییەکان و داواش دەکات پلاتفۆڕمەکە دەسبەجێ قەدەغەی سەر کەناڵەکە هەڵبگرێت و پابەندی بەرپرسیارێتییە ئەخلاقی و یاساییەکانیان بن بەرانبەر  بینەران.

کەناڵەکە داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات،  لێکۆڵینەوە لە چاودێرییە تەکنیکییەکانی سەر میدیا بکا و رێگری بکات لەو هەوڵانە بۆ سنوردارکردنی پەیامە میدیاییەکا و جەختیش دەکەنەوە ئەم رێگریانە سورتریان دەکات لە سەر گواستنەوەی راستییەکان و هەموو رێکارێکی یاسایی دەگرنە بەر.

ئەمە لە کاتێکدایە، کەناڵی جەزیرە، چەندین جار تۆمەتبار کراوە بە لایەنداریکردن و دروشمەکەی کە را و رای جیاوازە لە دەستداوە، بە تایبەتی لە رەوشی سوریادا بە ئاشکرا دژی هەسەدە  و کوردانی رۆژئاوا کار دەکات و پشتگیری کۆمەکوژییەکی  چەکدارەکانی سوریا دەکات.