بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدوم لە بەغداد کۆبوونەوە
٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
لە درێژەی کۆبونەوەکانی لە بەغداد، بافل جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لەگەڵ محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدوم کۆبوەوە و لە کۆبونەوەکەدا جەختیان لە بەردەوامی هەماهەنگی نێوان لایەنەکان کردەوە لەپێناو پابەندبوون بە وادە دەستوورییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.
لە کۆبوونەوەکەدا، کە قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون، پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عیراق و ناوچەکە تاوتوێکران.
هەردوولا جەختیان لە بەردەوامی هەماهەنگی لە نێوان لایەنەکان لەپێناو پابەندبوون بە وادە دەستوورییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کردەوە.


