خانمی یەکەم سەردانی قاوەخانەی شابەندەر دەکات و سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی کەسایەتی کۆمەلایەتی حاج محەمەد ئەلخەشالی دەردەبڕێت.

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 27 ی کانوونی دووەمی 2025، خانمی یەکەم خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد سەردانی قاوەخانەی شابەندەری کرد لە شەقامی موتەنەبی لە بەغدا.

لەسەرەتای سەردانەکەشدا خانمی یەکەم سورەتی فاتیحی خوێندەوە بۆ ڕێزلێنان لە گیانی خوالێخۆشبوو حاج محەمەد کاظم ئەلخەشالی و سەرەخۆشی و  هاوخەمی خۆی ئاراستەی عومەر محەمەد ئەلخەشالی و کەسوکاری خوالێخۆشبوو و خاوەن قاوەخانەکە کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو ئەلخەشالی و خەمی قووڵی خۆی بۆ لەدەستدانی ئەم کەسایەتییە کۆمەڵایەتییە و سومبولی شەقامی موتەنەبی دەربڕی.

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد جەختی لەوە کردەوە کە خوالێخۆشبوو بەدرێژایی قۆناغەکانی ژیانی وانەی گەورەی لە قوربانیدان و ئارامگرتن و خۆنەویستی و هەڵوێستی نیشتمانی ڕاستگۆیانە و خزمەتکردنی بزووتنەوەی ئەدەبی و ڕۆشنبیری پێبەخشیووین ، چونکە قاوەخانەی شابەندەر لەرابردوو و ئێستاش جێگای کۆبونەوەی نووسەران و ڕۆژنامەنووسان و ڕۆشنبیران بووە.

خانمی یەکەم ئەوەشی خستەڕوو کە دەبێت بە شانازییەوە دەستکەوتەکانی محەمەد ئەلخەشالی بەبیر بهێنینەوە کە ئیرادەی کەسایەتی عێراقی بەرجەستە کرد کاتێک چوار منداڵ و کوڕەزاکەی لە تەقینەوەیەکی تیرۆریستی قێزەوندا شەهید بوون کە شەقامی موتەنبی کردە ئامانج ،بۆ ئەوەی کارەکانی بەردەوام بێت لە قاوەخانەی شابندەر بۆ گێڕانەوەی مێژووی تەحەدا، تەبایی کۆمەڵایەتی، ژیان و هیوا لە نێو عێراقییەکاندا.

لە میانەی سەردانەکەدا، خانمی یەکەم زانیاری لەسەر ئەو وێنانەی لە قاوەخانەکەدا دانراون و مانا شارستانی، سیاسی، کۆمەڵایەتی و کەلتوورییەکان وەرگرت و ئەو سەردەمە نەمرانەی کە لە ژیانی عێراقییەکان و خەڵکی بەغدا بەتایبەتی بەرجەستە دەکەن، شانازی خۆی دەربڕی کاتێک سەیری ئەم ئەرشیفە مێژوویی و نیشتیمانیە دیارەی وێنەکانی ناوچەکانی بەغدا و کەسایەتییە دیارەکانیان دەکات.