دۆناڵد ترەمپ وەڵامی موجتەبا خامنەیی دەداتەوە؛ ئەو هەڕەشە دەنگی نائومێدییە
بڵند
١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، رایگەیاند توانای سەربازی ئێران بە تەواوەتی لاواز بووە، ئەو هەڕەشەی موجتەبا خامنەییش کردی، لوتکەی نائومێدییە کاتێک پۆشاکی دەسەڵات دەپۆشێت.
سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیامێکیدا لە تروس سۆشیال، وەڵامی هەڕەشەکەی موجتەبا خامنەیی داوەتەوە، کاتێک فەرمانی بە لێپرسراوە سەربازییەکانی کرد، ئامادەبن بۆ هەر وەڵامدانەوەیەک بە بێ دیاریکردنی سنوری جوگرافیا لە ئەگەریی هێرشی ئەمریکا یان ئیسرائیلدا.
ترەمپ بە بەراوردکردنی توانای سەربازیی کۆماری ئیسلامی پێش و پاش هەشت مانگ لە جەنگ، جەختی لەوە کردەوە کە هێزی دەریایی ئێران تێکشکێنراوە، ژێرخانی ئەتۆمی لەناوبراوە و حزبوڵای لوبنانیش روبەڕووی لاوازییەکى زۆر بووەتەوە.
دۆناڵد ترەمپ لە پەیامەکەدا، ئاماژەی بەوەکردوە، لە سەرەتاوە توانای سەربازیی ئێران زیاتر نمایش بووە تا راستی؛ لەم جەنگەدا ئەو راستییە سەلمێندراوە.


