ئەندامێکی وەفدی ئیمرالی رایگەیاند، عەبدوڵا ئۆجەلان گوازراوەتەوە بۆ شوێنە نوێیەکەی و بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، ماڵێکی دوو نهۆمییە و هەر لە دورگەی ئیمراڵیدایە.

ئەمڕۆ شيممە، میدحات سانجار، ئەندامی وەفدی ئیمراڵی رایگەیاند، عەبدوڵا ئــۆجەلان لە زیندانی دورگەی ئیمراڵی گواستراوەتەوە بۆ شوێنە نوێیەکەی.

سەرچاوەیەکیش لە دەم‌ پارتی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، شوێنە نوێیەکە هەر لە دورگەی ئیمراڵییە و خانویەکی دوو نهۆمییە، بە روبەڕی 230 مەتر چوارگۆشە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو خانوە نوێیەی ئۆجەلانی تێدایە ئینتەرنێتی بۆدابین کراوە و بڕیاریشە مانگی 11 وەفدی دەمپارتی سەردانی ئۆجەلان بکەن.

بە گوێرەی زانیارییەکان، جگە لە ئۆجەلان خۆی، سەرجەم سکرتێرەکانی ئۆجەلان لەگەڵ ئەو گواستراونەتەوە بۆ شوێنە نوێیەکە.