خانمی یەکەمی عیراق و بەڕێوەبەری گشتی خانەی رۆشنبیری منداڵان کۆبوونەوە و خانمی یەکەمی عیراق رایگەیاند، منداڵ زامنی داهاتووی نەوەکانە.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی خانەی رۆشنبیری منداڵان لە کۆشکی سەلام لە بەغدا کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا جەختیکردەوە لە گرنگیدان بە منداڵان بۆ دەستەبەرکردنی ئایندەیەکی گەش بۆ گەل و کۆمەڵ.

لە میانی دیدارەکەدا چەندین بابەتی پەیوەست بە منداڵان و چۆنیەتی بنیاتنانی کەسایەتی منداڵ تاوتوێ کرا و خانمی یەکەم ئاماژەی بە هەوڵەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بۆ هێنانەدی ئەو ئامانجە و ستایشی رۆڵی گرنگی دامەزراوە تایبەتەکانی کرد لە هۆشیارکردنەوەی خەڵک و پەروەردەکردنی منداڵان.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دەستپێکردنەوەی ئەو پرۆژانەی دووپاتکردەوە کە بەهۆکاری جیاجیا راگیراون، وەک نەبوونی پاڵپشتی پێویست لەسەر ئاستی دارایی و لۆجستی، جگە لە نەبوونی ناوەندەکانی پەرەپێدانی بەهرەی منداڵان و نیشاندانی پشتگیری و هاریکاری تایبەتی بۆ دابینکردنی ئەوەی کە پێویستە بۆ درێژەدان بە کارەکانی بە شێوەیەک کە ئامانجە مرۆییەکانی خۆی بەدەستبهێنێت و ناسنامەی خۆی بپارێزێت.

لەلایەکی دیکەوە، لە دیدارەکەدا باس لە چۆنیەتی پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگی کرا لە بوارەکانی رۆشنبیری وەک ئامادەکردنی پڕۆژە و کۆنفرانس و پێشانگا