هاکان فیدان: ئاسایش و سەقامگیریی عیراق بۆ توركیا گرنگە
٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
وەزیری دەرەوەی توركیا لەگەڵ فوئاد حسێن كۆبووەوە و رایگەیاند، ئاسایش و سەقامگیری عیراق گرنگە بۆ توركیا و گرنگییەكی زۆریش بە پەیوەندییەكانی نێوان عیراق و ئیدارەی نوێ لە سووریا دەدەن.
هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق لە بەغداد رایگەیاند، بە شێوەیەكی ستراتیژیی دەڕواننە پەیوەندیەكانیان لەگەڵ عیراق.
وتیشی، بۆ توركیا گرنگە عێراق ئاسایش و سەقامگیریی زیاتری هەبێت.
لای خۆیەوە فوئاد حسێنیش رایگەیاند، پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی توركیا و عیراق باشن و دەتوانن كاری هاوبەش لەگەڵ توركیا بكەن بە تایبەت بواری بازرگانی و سیاسی.