وەزیری دەرەوەی تورکیا چەند پرسێکی ئەمنی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق تاوتوێ دەكات
هەساو ئەمیر
٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
وەزیری دەرەوەی توركیا گەیشتە بەغداد و لەگەڵ سێ سەرۆكایەتییەكەی عیراق و وەزیری دەرەوە كۆدەبێتەوە.
پەیامنێری كوردسات نیوز لە بەغداد رایگەیاند ، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا بە سەردانێكی رەسمی گەیشتووەتە بەغداد و لە سەردانەكەیدا چەند بابەتێك لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق تاوتوێ دەكات.
دیارترین ئەو بابەتانەی كە تەوەری سەرەكی سەردانەكەی هاكان فیدانن، بریتین لە هەماهەنگی هەواڵگریی نێوان عیراق و توركیا و بەهێزكردنی سنورەكان و رەوشی سوریا و رێگەی گەشەپێدان، لەگەڵ هەردوو بابەتی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی كوردستان و دۆسێی ئەمنی پارتی كرێكارانی كوردستان.
ئەوەش دوای ئەوەدێت كە لە مانگی نیسانی رابردووش، هاكان فیدان لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا سەردانی بەغداد و هەرێمیان كرد و لەگەڵ عیراق 27 یاداشتی لێكگەیشتنیان ئیمزا كرد.