تانکەر تراکەرز: کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێران بە دوو ملیۆن بەرمیلەوە گەیشتە چین
بڵند
١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
دوای زیاتر لە سێ مانگ و گەمارۆ توندەکانی ئەمریکا، کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێران کە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی هەڵگرتووە، گەیشتە چین
کۆمپانیای تانکەر تراکەرز کە چاودێری جوڵەی کەستییەکان دەکات رایگەیاند، بارێکی نەوتی خامی ئێران کە بڕەکەی دەگاتە دوو ملیۆن بەرمیل، پاش سێ مانگ و نیو مانەوە لە ئاوەکاندا، بەم دواییانە گەیشتووەتە چین.
کۆمپانیاکە لە ڕێگەی پەیامێکەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئاشکرای کرد، وێنە مانگە دەستکردەکان پەیوەستبوونی کەشتییەکی نەوتهەڵگری پەیوەندیدار بە ئێرانیان لە بەندەرەکانی چین پشتڕاستکردووەتەوە، بەڵام هیچ زانیارییەکی وردتری لەو بارەیەوە نەداوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەپێی ڕاگەیەندراوە رەسمییەکانی ئێران، تەنیا لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 16 ملیار دۆلار نەوت رەوانەی دەرەوە کراوە.
لە بەرانبەردا، سێنتکۆم رایگەیاندوە، لە دەستپێکی گەمارۆکانەوە ئێران نەیتوانیوە هیچ بڕە نەوتێک هەناردەی دەرەوە بکات و ئابورییەکەیان نزیکبوەتەوە لە سفر.


