بانكی ناوەندیی عیراق دەنگۆی داخستنی دەروازەكانی سەكۆی فرۆشتنی دۆلار و راسپاردنی بە نوسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو رەتدەكاتەوە.

بانكی ناوەندیی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كار لەسەر فراوانكردنی دابینكردنی پارەی كاش لە رێگەی چەند كەناڵێكەوە دەكات لەوانەش ئامێری ئەی تی ئێم، ئامێری پارەدانی كاش ناسراو بە "پی ئۆ ئێس"، كۆمپانیا رێگەپێدراوەكانی ئاڵوگۆڕكردنی دراو و فرۆشگای كۆمپانیاكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی و ئامێرەكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی لە سەرانسەری عیراقدا.

وتیشی، پێویستە جەخت لە سەرچاوەی هەواڵ بكرێتەوە پێش ئەوەی بڵاوبكرێتەوە و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان خەڵكی پێ چەواشە بكرێت، چونكە دەنگۆی داخستنی دەروازەكانی سەكۆی فرۆشتنی دۆلار و راسپاردنی بە نوسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو دوورە لە راستییەوە و رێنمایی بۆ سەرجەم كەرتە دارایی و بانكییەكانی عیراق دەركراوە خزمەتگوزاری لە ناوچەكانیان پێشكەش بكەن.