جیهانجیهان

حکومەتی لیتوانیا بڕیاریدا بە تەلبەندکردنی سنوری وڵاتەکەی لەگەڵ بیلاڕووسیا بە دریژایی (٦٨٠) کلیۆمەتر، بۆ بەرگرتن لە کۆچبەی نایاسایی.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، مانگی ڕابردوو زیاتر لە (١٥٠٠) کۆچبەری (سوری و عێراقی و ئێرانی و ئەفغانی و لیبی) دزەیان کردووەتە ناو سنورەکانی لیتوانیاوە.


فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقیش ڕایگەیاند، ماوەیەکە بەھۆی سەختی و توندکردنی سنورەکانی یۆنان و مامەڵەی توندی پاسەوانانی سنوری یۆنان لەگەڵ پەنابەران، ژمارەیەک پەنابەری ھەرێمی کوردستان و عێراق و وڵاتانی تر بە ناچاری لە ڕێگەی بیلاڕووسیاوە دەپەڕنەوە بۆ لیتوانیا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی ھندستان ڕایگەیاند، لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا ٤٢ ھەزار حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە و بەوەش ژمارەی تووشبوون گەیشووەتە ٣٠ ملیۆن و ٧٩٥ ھەزار و ٧١٦ کەس.


ئاماژە بەوەشکراوە، کە  لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا ھەزار و ٢٠١ کەسی تر بە کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە و ژمارەی گیان لە دەستدان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە ٤٠٧ ھەزار و ١٧٣ کەس.


ھەفتەی ڕابردوو ١٢ وەزیری ھندستان دەستیان لە کارکێشایەوە کە یەکێکیان وەزیری تەندروستی بوو کە بەھۆی زۆری ژمارەی تووشبووانی کۆرۆناوە ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆر ببووەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەلکساندەر لاڤرێنتیڤ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ڕووسیا بۆ سوریا ڕاگەیاند، لەوانەیە ئەمریکا بە لە ناکاو بڕیاری کشانەوە لە سوریا بدات وەک چۆن لە ئەفغانستان کردی، ئەوەش پەیامێکی ڕوونە بۆ کوردی سوریا و ئەوەی بەردەوام پەیوەندییەکی بەھێزی لەگەڵیان دەبێت و دیالۆگیان بۆ ڕێکدەخات لەگەڵ دیمەشق، ڕووسیایە.


جەختیشیکردەوە، دانوستان لەگەڵ حکومەتی دیمەشق بە تەنھا گرنگ نیە، بەڵکو پێویستە دانوستانەکان بگەنە چارەسەرێکی مام ماوەند و گەیشتن بە ڕێککەوتنی دیاریکراو لەگەڵ لایەنی سوری.


بە وتەی ئەو بەرپرسەی ڕووسیا، ئەگەر ئەمریکا بەدەم داواکاری حکومەتی عێراقەوە بچێت بۆ کشاندنەوەی ھێزەکانی لەو وڵاتە، مانەوەشی لە سوریا بەھۆی گوشارە لۆجستییەکانەوە دەبێتە کارێکی ئەستەم.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاری گەیاندنی ھاوکاری مرۆیی بۆ سوریا لە ڕێگای دەروازەی "باب ئەلھەوا" لە جیاتی "تەل کۆچەر" پەسەند کرد. لیندا توماس نوینەری ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایش ڕایگەیاند واشنتون و موسکۆ لە بارەی گەیاندنی ھاوکاریەکان بۆ سوریا ڕێککەوتوون.


بە پێی بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێوەدەولەتی، ھاوکارییە مرۆییەکان لە ڕێگای "باب ئەلھەوا" کە لە ژێر کۆنترۆلی دەستەی "تەحریر ئەلشام"ی نزیک لە تورکیایە ڕەوانەی ئەو وڵاتە دەکرێن. 


لە کاردانەوەی ئەو بڕیارەش، "سیھانوک دیبو" ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، بڕیاری داخستنی دەروازەی "تەل کۆچەر" و گەیاندنی ھاوکاری نێودەولەتی تەنھا لە ڕێگەی دەروازەی "باب ئەلھەوا" سزادانی ٥ ملیۆن کەسە لە باکور و خۆرھەلاتی سوریا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بایدن لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەرکی سەربازی خۆیان لە ئەفغانستان جێبەجێ کردووە و کۆتایی مانگی داھاتوو بە تەواوی لەو وڵاتە دەکشێنەوە، وتیشی، بەسەر رێکخراوی قاعیدەدا لە ئەفغانستان سەرکەوتوون و جارێکی تر نەوەیەکی تری ئەمریکییەکان نانێرین بۆ شەڕ بۆ ئەفغانستان.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لیۆن شارڵ بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی ھایتی رایگەیاند، ٢٨ کۆماندۆسن کە ٢٦ کەسیان بە رەگەز کۆڵۆمبین و دوو کەسی تریان ئەمریکی و ھایتیین  تێوەگلاون لە کوشتنی سەرۆکی وڵاتەکە، ئاماژەی بەوەشکرد، پۆلیس ١٧ لەو تۆمەتبارانەی دەستگیرکردووە، کە تەمەنیان لە نێوان ٣٥ بۆ ٥٥ ساڵدایە و لەمیانی پڕۆسەی دەستگیرکردنیشیاندا سێ کەسیان کوژراون و ھەشت کەسیان ھەڵاتوون.
ئەو رووداوانە لە کاتێکدایە، رۆژی چوار شەممە "جۆفینێل موویس" سەرۆکی ھایتی لە ماڵەکەی خۆیدا کوژرا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، لەبارەی ناکۆکییەکانی نێوان میسر و سودان و ئەسیوپیا، لەسەر دروستکردنی بەنداوی نەھزە لەلایەن ئەسیوپیا کۆبۆوە، لە کۆبوونەوەکەدا "سامح شوکری" وەزیری دەرەوەی میسر رایگەیاند، بەنداوی نەھزە ھەڕەشەیەکی گەورەیە لەسەر تەواوی دانیشتووانی میسر، کە ژمارەیان نزیکەی ١٠٠ ملیۆن کەسە، ھاوکات "سیلیشی بیکیلی" وەزیری ئاو و وزە و راگەیاندنی ئەسیوپیا، پاساوی بۆ دەروستکردنی ئەو بەنداوە ھێنایەوە و رایگەیاند، ئامانجیان دابینکردنی وزەی کارەبایە بۆ ھاوڵاتییەکانیان، کە تائێستاش نزیکەی ٦٥ ملیۆن کەس لە دانیشووانی ئەسیوپیا کارەبایان نیە.  
بەنداوی نەھزە کە لەسەر رووباری نیلی شین دروست دەکرێت، گەورەترین بەنداوە لە کیشوەری ئەفریقا و کاریگەری لەسەر پشکی ئاوی وڵاتانی میسر و سودان لە رووباری نیل دەبێت، بەوھۆیەوە ناکۆکی گەورە لە نێوان سودان میسر و ئەسیوپیا دروست بووە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
(جۆن کێربی) وتەبێژی پەنتاگۆن رایگەیاند: ئەمەریکا ھەست بە نیگەرانییەکی زۆر دەکات سەبارەت بە ھێرشەکانی ئەمدواییانەی سەر سەربازە ئەمەریکییەکان لە عێراق و سوریا، ئەو گروپانە چەکی کوشندە بەکاردەھێنن، ئەوەش ھەڕەشەیەکی مەترسیدارە.
(جۆن کێربی) ئاماژەی بۆ ئەوەکرد" ناتوانن شتێکی زیاتر لەو بارەیەوە بلێن، جگە لەوەی ئەوە ئەو ھەنگاوانە ھەڕەشەیەکی مەترسیدارە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
رۆژی پێنچ شەممە چەکدارانی بزوتنەوەی تاڵیبان، دەروازەی سنوری (ئیسلام قەلعە)یان لە ھەرێمی (ھیرات) لە خۆرئاوای ئەو وڵاتە کۆنترۆڵکرد، کە ھاوسنورە بە خاکی ئێرانەوە.
(محمەد جەواد زەریف) وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لە خولی یەکەمی گفتوگۆکانی ئاشتی نێوان (بزوتنەوەی تاڵیبان و حکومەتی کابوڵ) کە  لە تاران بەڕێوەچوو، داوایکرد" ھەرچی زوورە شەڕ لە نێوان ھەردوو لایەندا رابگیرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
(ئەردۆغان) رایگەیاند: سوورن لەسەر ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لە دەرەوەی سنور  بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی تورکیا، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد" بەناو دۆستەکانی تورکیا ھەموو کارێکیان کرد بۆ ئەوەی پێگەی حکومەتی ئەنقەرە لاواز بکەن.
بەوتەی ئەردۆغان،  ئەو چەکانەی کە تورکیا داوایکرد و بە چەندین بیانوو رەتکرانەوە، بە ناوی جەنگی داعشەوە لەرێگەی ھەزاران بارھەڵگرەوە پێشکەش بە ھێزەکانی سوریای دیموکرات کرا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکایەتی کۆماری میسڕ جگە لە پشتڕاستکردنەوەی ھەواڵەکە ڕایگەیاند، بە ڕێوڕەسمێکی سەربازی (جیھان سادات)، بە خاک دەسپێردرێت.


(جیھان سادات) لە ساڵی ١٩٣٣، لە باوکێکی میسڕی و دایکێکی بەریتانی لە شاری قاھیرە لەدایکبووە و لە تەمەنی شانزە ساڵی و لە ساڵی ١٩٤٩ ژیانی ھاوسەری لەگەڵ ئەنوەر سادات پێکھێناوە.


(جیھان سادات) ھاندەرێکی سەرەکی ھاوسەرەکەی بووە، بۆ ئیمزاکردنی ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسڕائیل و شاھێدی ڕێککەوتنی ساڵی ١٩٧٩ بووە بۆ ڕاگرتنی جەنگی عەرەب - ئیسڕائیل.


ھەروەھا ھەموارکردنەوەی یاسای باری کەسیەتی لە میسڕ و جێگیرکردنی خەرجی (ژن و منداڵ) لە دوای جیابوونەوە بە پێی یاسا، بە دەستکەوتی (جیھان سادات) ناو دەبرێت، کە دواتریش لە عێراق و چەند ولاتێکی تری عەرەبی جێبەجێکرا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرپرسانی بەرگری شارستانی لە شاری دەکا، ڕایانگەیاندووە، ئاگرەکە لە باڵەخانەیەکی شەش نھۆمی کارگەیەکی خواردن و خواردنەوەکان لە دەرەوەی "دەکا"ی پایتەخت کەوتووەتەوە و بەھۆیەوە ٥٢ کەس گیانیان لە دەستداوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی راگەیاندنی حکومەتی دوبەی بڵاویکردەوە، دوای بیستنی دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە، زانراوە کە ئاگرێک لە نێو کەشتییەک کەوتووەتەوە و توانراوە لە ماوەی ٤٠ خولەکدا ئەو ئاگرە کۆنترۆڵ بکرێت، لێپرسراوانی بەندەرەکەش تەواوی رێکارەکانیان گرتەبەر بۆ لەنگەرگرتنی کەشتییەکە و گرەنتی کردنی سەلامەتی جوڵەی کەشتییەکان لە بەندەرەکەدا. 


بەپێی راپۆرتە سەرەتاییەکان، ئەو کەشتییە ١٣٠ کۆنتێنەری تێدا بووە سیانیان ئەو ماددانەیان تێدا بووە کە گڕدەگرن و پێدەچێت بەھۆی گڕگرتنی ماددەکانی یەکێک لەو کۆنتێنەرانەوە تەقینەوەکە رویدابێت. 


بەندەری جەبەل عەلی وێستگەیەکی سەرەکی گواستنەوە و بازرگانییە لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا و دەتوانێت لەگەڵ فڕۆکەھەڵگر مامەڵە بکات، لە ساڵی ٢٠١٧ش یەکێک بووە لە بەندەرە ھەرە قەرەباڵغەکانی دەریایی ئەمریکا لە دەرەوەی ئەو وڵاتە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سێرگی لافرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، ئەمریکا بە کشانەوەی لە ئەفغانستان دانی بە شکستی خۆیدا ناوە. 


وتیشی، بەھۆی لێکترازانی سیاسەتەکانی حکومەتی کابوڵ، گروپە تیرۆریستییەکانی سەر بە داعش لە باکوری ئەفغانستان لە ھەوڵی خۆڕێکخستنەوەدان.


راشیگەیاند، پەلامارە تیرۆریستییەکان ھێشتا ھەڕەشەی جدین لەسەر سەقامگیری ئەفغانستان، دوای کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکاش، رێککەوتن لەسەر حکومەتێکی کاتی بۆ قۆناغی راگوزەری، تاکە رێگە چارەیە لەبەردەم ئەفغانستان بۆ ئیدارەدانی ململانێکان و ڕووبەڕبوونەوەی دوژمنەکانیان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پۆلیسی ھایتی رایگەیاند، چوار بەکرێگرتە کە "جۆڤێنێل مۆیس" سەرۆکی وڵاتەکەیان تیرۆرکرد، کوژراون و دوو کەسی تریشیان دەستگیرکردووە و سێ ئەندامی ھێزەکانی پۆلیسیشیان ئازادکردووە، کە بە بارمتە گیرابوون. 


ھاوکات کلود جوزیف کاربەڕێکەری سەرۆکی حکومەتی ھایتی داوای لە ھاووڵاتیان کرد ھێور ببنەوە و وتی، رەوشەکە لە ژێر کۆنترۆڵدایە، لێپرسراوانی وڵاتەکەش پێیانوایە کە چەکدارانی بیانی لە پشت تیرۆر کردنی سەرۆکەوەن و حکومی عورفیش بۆ ماوەی ١٥ رۆژ راگەیاندراوە. 


دوێنێ سەرۆک وەزیرانی ھایتی پشتڕاستی کردەوە سەرۆکی ھایتی لەگەڵ ھاوسەرەکەی لە شوێنی حەوانەوە گولـلەباران کراون، پەلامارەکەش کاردانەوەی توندی بەریتانیا و ئەمریکای بەداوادا ھات و "دۆمینیکا"ش سنورەکانی لەگەڵ "ھایتی" داخست.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...581582583584585...612