سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە سەردانەکەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تاران، لەبارەی ئاسانکاری بۆ زیارەتکاران بە مەبەستی بەشداریکردنیان لە رێوڕەسمی چلەی ماتەمینی ئیمام حسێن لە کەربەلا گفتوگۆ کراوە و بڕیاردراوە ژمارەی زیارەتکارانی ئێران بۆ ٦٠ ھەزار کەس زیاد بکرێت.


ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر حکومەتی عێراق رەزامەندی دەربڕیبوو ٨٠ ھەزار زیارەتکاری بیانی سەردانی وڵاتەکەی بکەن و لەو ژمارەیەش، تەنھا ٣٠ ھەزاریان پشکی ئێران بوو.