جیهانجیهان

ئەنتۆنی بلینکن لە پەراوێزی دانوستانە بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا لە شاری "پیتسبێرگ"، بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، لە ئێستادا تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئێران دایە، بەڵام بۆ ماوەیەکی کەم و ئەو وڵاتە کاتێکی زۆری بۆ گەڕانەوە بۆ دانوستانەکان، لەبەردەستدا نەماوە. جەختی لەوەشکردەوە، ئیدارەی جۆ بایدن خوازیاری گەڕانەوەیە بۆ رێککەوتننامەی ئەتۆمی، بەڵام بەو مەرجەی، ئێران پابەندی سەرجەم بەندەکانی ناو رێککەوتننامەکە بێت. بە ئامانجی گەڕاندنەوەی ئەمریکا بۆ رێککەوتننامەی ئەتۆمی و پابەندکردنەوەی ئێران بە رێککەوتننامەکە، تاوەکو ئێستا شەش خولی دانوستانەکانی ڤیەننا بەڕێوەچووە، بەڵام ماوەی چەند مانگێکە بەھۆی دەستاودەستکردنی دەسەڵات لە ئێران، دانوستانەکان راگیراون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا رایگەیاند، مەترسی بەرزبوونەوەی ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ھەیە، ھەربۆیە لە ٣ی ئەم مانگە تاکو ٩ی مانگ، سەرجەم شوێنە گشتییەکان و خوێندنگا و زانکۆکان دادەخرێن و سوپەرمارکێت و بازاڕەکانی فرۆشتنی سەوز و میوەش، لە سەعات ٨ی بەیانی تا ١ی نیوەڕۆ کراوەدەبن و دەوامی سەرجەم فەرمانگەکانی سەر بە خۆبەڕێوەبەری رادەگیرێت، تەنھا ئەو فەرمانگانە لە کاردادەبن، کە فەرمانگەی خزمەتگوزاریین، ھاوکات دەروازە سنوورییەکانیش تەنھا بەرووی ھاتوچۆی بازرگانیدا کراوەدەبن.
بەپێی ئامارەکانی دەستەی تەندروستی، تائێستا ٢٧ ھەزار و ٨٤٥ کەس لە ناوچەکانی خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، کە ٩٣٢ کەسیان گیانیان لە دەستداوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕۆژی ١٧ی ئەیلول لیژنەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لە دادگای تورکیا کرد تا کۆتایی مانگی ئەیلول، سەڵاحەدین دەمیرتاش ئازاد بکات، بە پێچەوانەوە بە پێی یاساکانی دادگای ئەوروپا ڕێکاری یاسایی بەرامبەر تورکیا دەگرنە بەر.


سەڵاحەددین دەمیرتاش لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی تیرۆر و بە چەند تۆمەتێک لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ەوە لە زیندانی ئەدیرنە زیندانیکراوە.ش

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا داوا لە سەرکردەکانی وڵاتانی ئەوروپا دەکات ئیتر بەرامبەر ئەمریکا ساویلکە نەبن و وریاتر مامەڵەی لەگەڵ بکەن. دەشڵێت، ئەمریکا ھەموو سەرنجی خۆی خستووەتە سەر دژایەتیکردنی چین و تەنھا بیر لە بەرژەوەندییەکانی خۆی دەکاتەوە.


ئەم وتانەی ماکرۆن لە کاتێکدایە بڕیارە ھەفتەی داھاتوو ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی پاریس بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە باس لە ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی پاریس و واشنتن بکات.


مانگی ڕابردوو بەھۆی ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی کڕینی ژێر دەریاییە فەڕەنسییەکان لەلایەن ئوسترالیا و ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا و بەریتانیا، پەیوەندییەکانی فەڕەنسا لەگەڵ ئوسترالیا و ئەمریکا و بەریتانیا گرژی تێکەوت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی تەندروستی جیھانیی رایگەیاند، ھەفتەی رابردوو لە جیھاندا سێ ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار حاڵەتی توشبون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە ٥٥ ھەزار توشبوش گیانیان لەدەستداوە، ئەو ئامارانەش بەراورد بە ھەفتەی رابردوو بەرێژەی لە سەدا ١٠ کەمیکردوە.


ئاماژەی بەوەشکردوە، کەمبونەوەی ئامارەکانیش زیاتر لە خۆرھەڵاتی ناوەراست و خۆرئاوای زەریای ھێمن و ھەردوو ئەمریکا بوە ، بەڵام لە ئەوروپا و ئەفریقا ئامارەکانی توشبون و گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا وەک خۆی ماوەتەوە.


رێکخراوی تەندروستی جیھانی ھۆشداریشی داوە لەوەی لەگەڵ ھاتنی وەرزی زستاندا لە بەشی باکوری گۆی زەوی ئامارەکانی کۆرۆنا  دوبارە بەرز بێتەوە .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە گرتوخانەیەکی لە شاری گوایاکیل لە ئیکوادۆر، شەڕ لە نێوان گروپە مافیاییەکان روویدا و لە ئاکامدا ١١٦  زیندانی کوژراون و ٨٠ش برینداربوون، فەرماندەی پۆلیسی وڵاتەکەش دەڵێت، بەشێک لە زیندانییەکان بە دڕندانەترین شێوە کوژراون. 


گویلیرمو لاسو سەرۆکی ئیکوادۆریش باری نائاسایی لە سەرجەم گرتووخانەکانی وڵاتەکە راگەیاند، چەند مانگێکە لە گرتووخانەکانی ئیکوادۆر شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان مافیاکان زیادیکردووە، بەشێوەیەک لەمساڵدا ٢٢١ زیندانی کوژراون، لە کاتێکدا لە ساڵی رابردوودا ١٠٣ حاڵەتی کوژران لە گرتووخانەکاندا ھەبووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
زەبیحوڵا موجاھید وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان بە رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی راگەیاندوە ، بە سورانەوەی فرۆکە بێ فرۆکەوانەکانی ئەمریکا بەسەر ئاسمانی ئەفغانستاندا ، واشنتۆن رێکەوتنەکەی دەوحەی پێشێلکردوە و یاسا نێودەوڵەتییەکانیش پێشێل دەکات ، داواشی کردوە ھەرچی زوە سورانەوەی ئەو فرۆکانە بەسەر ئاسمانی ئەفغانستاندا رابگیرێت ، وتەبێژەکەی تاڵیبان داوای  لەسەرجەم وڵاتانیش کردوە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان رێز لە سەروەری ئەفغانستان بگرن تا روداوی نەخوازراو دروست نەبێـت .


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئاژانسی ناوەندی کۆریا رایگەیاند، ئەو تاقیکردنەوە نوێیەی کۆریای باکور ئەنجامیداوە سەرکەوتوو بووە و گرنگی ستراتیژی ھەیە، راشیگەیاند کۆریای باکور پەرە بە سیستمی چەکە نوێکانی دەدات و ئەو مووشەکەشی ھەڵیداوە نوێیە و خێراییەکەی لە خێرایی دەنگ زیاترە، بەوەش توانای بەرگری خۆی بەھێزتر دەکات.
رۆژی ١٥ی ئەم مانگە، کۆریای باکور و باشور ھەردوولا مووشەکی بالیستیان تاقیکردەوە، ئەوەش لە نوێترین رکابەری نێوانیان بۆ پەرەدان بە چەکی پێشکەوتوو.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 لوتکەکە تایبەتە بە تاوتوێ کردنی رەوشی سوریا بە تایبەت پارێزگای "ئیدلب"، ھەروەھا پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی "روسیا و تورکیا" باس دەکرێن. 
"ئەردۆغان" تەنھا بە یاوەری "ھاکان فیدان" سەرۆکی ھەواڵگیری تورکیا دەچێتە "سوچی" و ھێشتا دیار نییە کە "پوتن و ئەردۆغان" دوای کۆبوونەوەکەیان کۆنفرانسی رۆژنامەوانی دەبەستن یاخود نا.  
"خلوسی ئاکار" وەزیری بەرگری تورکیاش رایگەیاندووە، "ئەنقەرە" پابەندە بە رێککەوتنەکەی لەگەڵ "مۆسکۆ" و پێویستە ئەوانیش بەرپرسیارێتی خۆیان ھەڵبگرن. 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بە دەنگی 386 ئەندام بەرامبەر 35 دەنگی ناڕازی، پڕۆژە یاسایەكی بۆ چەسپاندنی سەقامگیری لە لیبیا پەسەند كردووە و رەوانەی ئەنجومەنی پیرانی دەكەن. 
پڕۆژە یاساكە داوا لە "جۆ بایدن" سەرۆكی ئەمریكا دەكات كە سزای هەر كەسێك و لایەنێكی بیانی بدات كە لەگەڵ "روسیا" كار دەكات و سەقامگیری ئەو وڵاتە دەخەنە مەترسییەوە، هەروەها سزای هەموو ئەو لێپرسراوانەی "لیبیا" بدەن كە سەرچاوەكانی وڵات خراپ بەكاردەهێنن و تێوەگلاون لە پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

٦٠٪ی پەنابەرانی سوریا لە لوبنان لەو شوێنانە دەژین کە مەترسیدارن، بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانیشیان پشت بە سواڵکردن و قەرز دەبەستن، تەواوی پەنابەرانیش ناتوانن خەرجی ڕۆژانەیان بۆ مانەوە لە ژیان دابین بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئامەدیش لە نووسراوێکدا بۆ داواکاری گشتی و دادگا ڕایگەیاندووە، "نورجان یاڵچین" لە ژن نیوزدا ھەواڵی بۆ ستایشکردنی پەکەکە و کەجەکە دروستکردووە، لەو چوارچێوەیەشدا داواکاری گشتیی تورکیا داوایکردووە لە ٨ ساڵ و ٦ مانگەوە تا ٢٠ ساڵ سزای زیندانیکردنی بەسەردا بسەپێنرێت.


پارێزەرەکەی ئەو ڕۆژنامەنوسەش ڕایگەیاندووە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئامەد ھەواڵەکانی ژن نیوزی بە پێی خواست و بۆچوونی خۆی لێکداوەتەوە و تۆمەتەکانی ڕاست نییە، بڕیاریشە دانیشتنی داھاتووی "نورجان یاڵچین" لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ بەڕێوەدەچێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرز ئاشکرایکردووە، ئەمریکا لە ڕێگەی کەناڵە دیپلۆماتییەکان لەگەڵ چین لە ڕێککەوتن نزیک بووەتەوە، کە حکومەتی بەیجین ھانبدات بە کەمکردنەوەی ئاستی ھاوردەکردنی نەوتی خاوی ئێران بۆ وڵاتەکەی، بە ئامانجی ناچارکردنی تاران بە گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی.


ھەوڵە دیپلۆماتییەکانی واشنتۆن لە کاتێکدایە، سەرەڕای گەمارۆکانی سەر کەرتی نەوتی ئێران، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا مانگی ئاب، چین ڕۆژانە زیاتر لە ٥٥٠ ھەزار بەرمیل نەوتی لە ئێران کڕیوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بایدنی تەمەن ٧٨ ساڵ ڕایگەیاند، بۆ لەناوبردنی پەتای کۆرۆنا پێویستە ھەمووان ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن.


وتیشی، ٧٧٪ی کەسانی پێگەیشتوو لە ئەمریکا لانی کەم دۆزێکی ڤاکسینیان وەرگرتووە و لە ٢٣٪ خۆیان نەکوتاوە. بایدن ڕاشیگەیاند، یەک ملیار دۆزی ڤاکسینی کۆرۆنا دەبەخشنە وڵاتان.


سەنتەری کۆنترۆڵکردنی پەتاکان لە ئەمریکا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕەزامەندی پیشاندا لەسەر بەکارھێنانی ژەمی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ کەسانی تەمەن ٦٥ ساڵ و بۆ کەسانی تەمەن ١٨ بۆ ٦٤ ساڵ کە نەخۆشی درێژخایەنیان ھەیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ماکرۆن" لە کاتی کردنەوەی پیشانگایەکی خۆراکدا لە شاری "لیون"، لەلایەن خوێندکارێکی تەمەن ١٩ ساڵەوە ھێلکەیەکی تێگیرا و بەر شانی کەوت، ھێزەکانی پۆلیسیش بە پەلە ئەو کەسەیان دەستگیر کرد و دادگای فەڕەنساش ڕایگەیاند ئەو کەسە لەلایەن پۆلیس و دادگاوە نەناسراوە. دوای ئەو ڕووداوەش "ماکرۆن" وتی دەچێتە لای ئەو کەسە و دەیبینێت. 


ئەو ڕووداوە ھاوکاتە لەگەڵ کەمبوونەوەی ئاستی جەماوەری "ماکرۆن"، کە تەنھا ٣٨٪ی فەڕەنسییەکان لە کارەکانی ڕازین.


"ماکرۆن" چەندین جاری تر ڕووبەڕووی ھێرش بووەتەوە لەلایەن خەڵکەوە، لە ٨ی حوزەیرانی ئەمساڵیشدا، کەسێک زلەیەکی لێدا و ئەوەش کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە، ئەو کاتەشی کە کاندید بوو بۆ سەرۆکایەتی فەڕەنسا لە پێشانگایەکدا لە "پاریس" ھێلکەی بۆ ھەڵدرا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوپای کۆریای باشور ڕایگەیاند، وڵاتەکەی مووشەکێکی بە ئاڕاستەی دەریای "ژاپۆن" ھەڵداوە بە بێ ئەوەی زانیاری زیاتر لە بارەیەوە بڵاوبکاتەوە.


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش ئیدانەی تاقیکردنەوە مووشەکییەی کرد و بە ھەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ و کۆمەڵی نێودەوڵەتی ناوی برد، داواشی لە "پیۆنگ یانگ" کرد بگەڕێتەوە بۆ دانوستانەکانی داماڵینی چەکی ئەتۆمی. 


ھاوکات "کیم سونگ" باڵیۆزی کۆریای باکور لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ئەگەر "واشنتۆن" دەیەوێت کۆتایی بە جەنگی کۆریا بێت، دەبێت دەست ھەڵبگرێت لە سیاسەتە دوژمنکارییەکانی و ڕاھێنانە سەربازییەکانی و بڵاوکردنەوەی چەکی ستراتیژی لە ناوچەکە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...520521522523524...586