جیهانجیهان

میدیاکانی ئەوروپا بڵاویانکردەوە، ھەرچەندە پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا بڕیاریداوە بە رەسمی سوپای پاسدارانی ئێران بخرێتە لیستی تیرۆرەوە، بەڵام تائێستا ھیچ وڵاتێکی ئەوروپا نایەوێت ئەو بڕیارە جێبەجێ بکات و داواش دەکەن دادگا نێودەوڵەتییەکان بە بەڵگەی رەسمی بڕیاری لەو جۆرە بدەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای نامەکەی ١٣٠ ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ جۆ بایدن سەرۆکی وڵاتەکەیان، لەبارەی بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسدارانی ئێران، واشنتۆن فشارێکی زۆری لەسەر وڵاتانی ئەوروپا دروستکردووە بۆ ئەوەی سوپای پاسدارانی ئێران بخەنە لیستی تیرۆرەوە، بەڵام تائێستا وڵاتانی ئەوروپا ملکەچی ئەو فشارانەی ئەمریکا نەبوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەروین بوڵدان ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان"ھەدەپە" رایگەیاند، ھەڵبژاردنی ١٤ی ئایار کە بۆ پەرلەمان و سەرۆکایەتی کۆمارە، دەبێتە گۆڕانکاری و وەرچەرخان بۆ سەرەتایەکی نوێ بۆ داھاتووی تورکیا.

وتیشی، ھەڵبژاردن لەنێوان دیموکراسی و شەڕ و ئاشتی و دادپەروەری و نادادییە، ٢١ ساڵە ھەموو جۆرە نادادییەک ئەنجامدەدرێت، گرتووخانەکان پڕن لە سیاسەتمەدار و ئاشتیخواز و ئەکادیمییەکان، زیندانەکان پڕن لە ھاوسەرۆکانی شارەوانییەکان، لە ١٤ی ئایار لێپێجینەوە لە ھەموو ئەوانە دەکەن.

راشیگەیاند، لە ھەڵبژاردن بێجگە لە پارتی چەپ دەنگ بە ھەر لایەنێکی دیکە بدرێت سود بە ئاکەپە دەبەخشێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەیامێکدا، داوا لە ھەموو لایەنەکانی سودان دەکات دەستبەجێ شەڕ و پێکدادانەکان رابگرن و بەردەوام بن لە ھەوڵەکانیان بۆ گێڕانەوەی وڵات بۆ سەر رێڕەوی دیموکراسی.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دۆخی مرۆیی لە سودان بەرەو قۆناغێکی مەترسیدار دەڕوات و نیگەرانی ئەوەیە کارەساتی مرۆیی بەھۆی بەردەوامی گرژییەکان دروستببێت.

لەلایەکی دیکەشەوە، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و جەیمس کلێڤەرلی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، لە راگەیەنراوێکی ھاوبەشدا داوای راگرتنی پێکدادانەکان لە ھەردوو لایەنی ناکۆکی سودان و دەستپێکردنەوەی دانوستان دەکەن.

ھەردوولا ئاماژەیان بەوەشکردووە، گەلی سودان دەیەوێت سوپا بگەڕێتەوە سەربازگەکان و دیموکراسییەت و حکومەتێکی مەدەنی وڵات بەڕێوەبەرێت، بۆیە دەبێت سودان بۆ ئەو قۆناغە بگەڕێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، ماکرۆن یاسای چاکسازی لە سیستمی خانەنشیندا ئیمزا کردووە، کە تەمەنی خانەنشینی بۆ ٦٤ ساڵ زیاد کراوە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە تا بەر لە ھەموراکردنەکە تەمەنی خانەشینی لەو وڵاتەدا ٦٢ ساڵ بووە.

بڕیاری گۆرانکاری لە سیستمی خانەنشینی، شەپۆلێکی فراوانی نارەزایی جەماوەری لەو وڵاتەدا بەدوای خۆیدا ھێنا و زیاتر لە یەک ملیۆن ھاووڵاتی رژانە سەر شەقامەکان و رووبەرووبوونەوە لەنێوان خۆپیشاندەران و ھێزەکانی پۆلیسدا روویدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی، لە زاری فەرمانگەی گەشتوگوزاری وڵاتەکەیەوە بڵاویکردووەتەوە، جێبەجێکردنی بڕگە و خاڵەکانی ناو رێککەوتنەی نێوان تاران و ریاز دەستیپێکردووە و لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی نێوان حەسەن زرنگار ئیبرقویی سەرۆکی وەفدی باڵای ئێران و عەبدولمەجید بن راشد بریکاری وەزارەتی دەرەوەی سعودیە، باسیان لە کردنەوەی نوێنەرایەتییەکانی ھەردوو وڵات لە ئێران و سعودیە کردووە.

ئاماژە بەوەشکردووە، بەپێی رێکارەکان و زیاترکردنی کارئاسانییەکان، بڕیارە لە چەند رۆژی داھاتوودا نوێنەرانیەتییەکانی ئێران و سعودیە لە ھەردوو وڵات بکرێنەوە و راستەوخۆش دوای ئەو ھەنگاوە، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ھەردوو وڵات دەسپێدەکاتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لەمانگی سێی رابردوودا لە ئەنجامی دوو ھێرشدا کە لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێرانەوە لە سوریا ئەنجامدران، ٢٣ سەربازی ئەمریکا تووشی شڵەقانی مێشک بوون، لەئێستاشدا دوای پشکنین و لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە ١١ سەربازی تریش تووشی ھەمان حاڵەت بوون.

لە ساڵی ٢٠٢٠یش بەھۆی ھێرشێکی مووشەکیی ئێرانەوە کە کرایە سەربنکەیەکی سەربازیی ھێزەکانی ئەمریکا، زیاتر لە ١٠٠ سەربازی ئەمریکا تووشی شڵەقانی مێشک بوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ئاژانسەکانی ھەواڵ، پێکدادانەکان لە نزیک بنکەیەکی سەربازی لە باشوری خەرتووم و نزیک فڕۆکەخانە و باکوری شارەکە روویانداوە.

ھێزەکانی پشتیوانی خێرا لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، سوپای سودان بەچەکی قورس و سوک ھێرشی کردووەتە سەریان.

لەگەڵ بەردەوامی شەڕ و پێکدادان، سەرجەم پردەکانی خەرتوم داخران و ھێزێکی زۆری ئەمنی بڵاوەی پێکراوە، ھەروەھا تانک و زرێپۆش بەرەو شوێنی پێکدادانەکان جوڵێنران.

سوپا ھەروەھا بە تانک و زرێپۆش ڕێگاکانی بەرەو کۆشکی سەرۆکایەتی لە ناوەڕاستی خەرتوم داخست.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی سوریای دیموکرات-ھەسەدە، لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، دەزانن ئەو ھێرشەی لە فڕۆکەخانەی سلێمانی کرایەسەر ئەوان و یاوەرە ئەمریکییەکانیان، لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیاوە ئەنجامدراوە، چونکە تورکیا چەندینجار ھەڕەشەی لێکردووە و ھەوڵی تیرۆرکردنیانداوە، لە ئێستاشدا ھەسەدە و ئەمریکا و عێراق لێکۆڵینەوە لە ھێرشەکە دەکەن و دوای تەواوبوونی ئەنجامەکانی بۆ رای گشتی بڵاو دەکەنەوە.

لەبارەی تورکیاوە ئاماژەی بەوەکرد، ئەو وڵاتە خاکی رۆژئاوای کوردستانی داگیرکردووە و خەڵکی عەفرین و سەرێ کانێ و گرێ سپی ناچار کردووە ناوچەکانیان جێبھێڵن، بەڵام ئەگەر کۆتایی بە داگیرکارییەکانی و گۆڕینی دیمۆگرافیا بھێنێت و ھێرشەکانی رابگرێت، ئامادەن دانوستانی لەگەڵدا بکەن.

مەزڵوم کۆبانێ لەبارەی داعشەوە وتی، مەترسییەکانی ئەو گرووپە ھێشتا بەردەوامە و چالاکیی زۆرە و لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی سوریا و ناوچەکانی تر بە ئاسانی جموجوڵیان ھەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئۆپیک ئاماژەی بەوەداوە، لە مانگی ئاداردا بەرھەمی نەوت تێکڕا رۆژانە ٨٦ ھەزار بەرمیل کەمیکردوە و دابەزیوە بۆ ٢٨ ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار بەرمیل.

رونیشیکردووەتەوە، ئەگەر پێشبینییەکانی مانگی شوبات بۆ گەشەی خواستی جیھانی لەسەر نەوت بۆ ساڵی ٢٠٢٣ گۆڕانکاری بەسەردا نەیەت رۆژانە خواست لەسەر نەوت دوو ملیۆن و ٣٢٠ ھەزار بەرمیل زیاد دەکات.

وڵاتانی بەرھەمھێنەری نەوت کە بە ئۆپیک پڵەس ناسراوە، لە دووی نیساندا بە شێوەیەکی لەناکاو بڕیاریاندا بڕی بەرھەمھێنانی نەوت بۆ مانگی ئایار کەمبکەنەوە، ئەوەش نرخی نەوتی لە بازاڕەکانی جیھاندا لە ٨٠ دۆلارەوە بۆ ٨٧ دۆلار بەرزکردەوە.

سەبارەت بە پێشبینییەکانیش بۆ ھاوینی داھاتوو، رێکخراوی ئۆپیک رایگەیاندووە، بەرزبوونەوەی ئاسایی خواستی وەرزی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەوانەیە بکەوێتە ژێر کاریگەری ھەر لاوازییەکی ئابوری بەھۆی بەرزکردنەوەی سودی بانکی ، بەڵام داواکاری چین لەسەر نەوتی خاو دوای کەمکردنەوەی بەرھەمیش رانەوەستاوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جەنگیز چاندار، لەسەردەمی تورکۆت ئۆزال راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی تورکیا بووە، پشتگیری لە دۆزی کورد کردووە، رۆڵی سەرەکی ھەبووە لە ناساندنی پرسی کورد لە تورکیا، ھەروەھا  حەسەن جەمال زیاتر لە ٥٠ ساڵە ڕۆژنامەنووسە کتێبێکی بەناوبانگی لەسەر کوردەکانی باکور نوسیوە بەناوی  لە ئامانەتی ئاشتیدابن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "فۆکس نیوز" رایگەیاند، بە ھیچ شێوەیەک لە خۆکاندیدکردن بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کە بڕیارە ساڵی داھاتوو بەڕێوەبچێت ناکشێتەوە، تەنانەت ئەگەر لەلایەن دادگاوە تۆمەتباربکرێت لە بابەتی بەرتیلدان بە ئەکتەرێکی فیلمە پوڕنەکان.

راشیگەیاند، جۆ بایدن، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا گونجاو نییە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کاندیدبکاتەوە و پێیوایە کە توانای ئەو بەرپرسیارێتییەی لەڕووی جەستەیی و عەقڵییەوە نییە. 

لێدوانەکەی "ترەمپ" سەبارەت بە توانای "بایدن" ھاوکاتە لەگەڵ گومانی بەشێک لە کۆمارییەکان، لە تەندروستی و توانای "بایدن" بۆ بەڕێوەبردنی وڵات. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی سی سی تیڤی رەسمی چین بڵاویکردووەتەوە، شی جین بینگ سەرۆکی ئەو وڵاتە لە سەردانێکیدا بۆ بنکەیەکی سەربازیی دەریایی لە باشووری وڵاتەکەی کە سەرقاڵی مانۆڕی سەربازین لە ئاوەکانی نزیکی تایوان لە وتارێکدا رایگەیاند، چین رووبەڕووی ھەڕەشە و مەترسییەکی گەورەو راستەقینەی شەڕ بووەتەوە و پێویستیان بە ئامادەکارییەکی زۆری سەربازیی ھەیە بۆ رووبەڕوبوونەوەی مەترسییەکان.

سەرۆکی چین داواشی لە ھێزە وشکانی و دەریایی و ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی کرد وەک ئەوەی خۆیان بۆ شەڕێکی راستەقینە ئامادە بکەن، مەشق و راھێنان بکەن، بەڵام شێوەیەک نەبنە ھۆی پێشێلکردنی سەروەری خاکی وڵاتانی دراوسێیان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڤێدانت پاتێل، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ھێرشەکەی حەوتی ئەم مانگەدا بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، ھیچ ئەمریکییەک زیانی پێنەگەیشتووە، بەڵام دژی ھەموو ھەنگاوێکن کە ھەڕەشە لەسەر ئەمنییەت و سەلامەتی ئەمریکییەکان دروستدەکات. 

وتیشی، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لێکۆڵینەوە لە ھێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات و جەختدەکەنەوە لەوەی، دەبێت رێز لە سەروەری و سەلامەتی خاکی عێراق بگیرێت. 

ئەو لێپرسراوە ئەمریکییە ئاماژەی بەوەشکرد، ھێزەکانی ئەمریکا بۆ پشتیوانی ھاوپەیمانەکانیان بۆ روبەڕوبوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە عێراق و سوریان، لەناوبردنی داعشیش لە ناوچەکە کاری لەپێشینەی ئەمریکایە. 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، موشەکێک ئاڕاستەی  ناوەندی پشتیوانی کێڵگەی غازی کۆنیکۆ لە پارێزگای دێرەزوور کراوە و موشەکێکیش لە شوێنی ئەنجامدانی ھێرشەکە دۆزراوەتەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، ھێرشەکە ھیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.

ھاوکات ھێزەکانی سوریای دیموکرات ھەسەدە، دوای ھێرشەکە ھەڵمەتێکیان لە ناوچەکەدا دەستپێکردووە و تەواوی رێگەکانی ناوچەکەیان داخستووە.

ھەرچەندە تائێستا ھیچ گروپ و لایەنێک بەپرسیارێتی ھێرشەکەی لەئەستۆ نەگرتووە، بەڵام گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران بە ئەنجامدانی ھێرشەکە تۆمەتبار دەکرێن.

بەپێی زانیارییەکان، بنکە سەربازییەکەی ئەمریکا گەورەترین بنکەی سەربازییە لە سوریا کە لەناو کێڵگەی غازی کۆنیکۆدایە و بەردەوام چاودێری ورد دەکرێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ دادگای دەستوری تورکیا سەبارەت بە دۆسیەی داخستنی ھەدەپە کۆبووەوە، بەڵام بەھۆی ئەوەی ھەدەپە بەرگری زارەکی لەخۆی نەکرد و لە دانیشتنەکە ئامادەنەبوو، دەستەی گشتی دادگاکە بڕیاریدا راپۆرتنوس لە میانی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەدا، راپۆرتێک ئامادەبکات.

پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپە رایگەیاند، دۆسیەی داخستنی پارتەکەیان بەپاساوی سیاسی کراوەتەوە و بە دەستوەردانی سیاسی بەڕێوەدەچێت و داواکارییەکانیان بۆ دواخستنی دۆسیەی داخستنی پارتەکەیان بۆ دوای ھەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی تورکیا کە ١٤ی ئایار بەڕێوەدەچێت، بە پاساوی جیاجیا لەلایەن دادگای دەستوورییەوە رەتکراوەتەوە، لەبەرامبەر رەتکردنەوەی داواکارییەکانیان، پارتەکەیان بەشداری لە دانیشتنی مافی بەرگریی لەخۆکردنی زارەکی نەکرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پارتی دادوگەشەپێدان رایگەیاند، لە رۆژی سێ شەممە ١١/ی نیسانەوە، ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردن بۆ ھەڵبژاردنە سەرۆکایەتی و پەرلەمانییەکەی تورکیا دەستیپێکردووە کە بڕیارە ١٤ی ئایاری داھاتوو بەڕێوەبچێت و ئەگەر لە قۆناغی یەکەمیشدا ھیچ کاندیدێک زیاتر لە ٥٠٪ی دەنگەکانی بەدەست نەھێنێت، لە دوای دوو ھەفتە و لە ٢٥ی ئایار خولی دووەمی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی ئەنجام دەدرێتەوە.

بەپێی میدیاکانی تورکیاش پێشبینی دەکرێت، ئەردۆغان لەم ھەڵبژاردنە روبەڕوی ئاستەنگ و کێبڕکێی توندی رکابەرەکانی ببێتەوە کە ٢٠ ساڵە کەسی یەکەمی سیاسەتی تورکیا و بەپێی راپرسییەکانیش ئاستە جەماوەرییەکەی زۆر کەمبووەتەوە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...345346347348349...609