بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لە رۆژی (1 بۆ 31ـی ئابی 2026)، زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لە بەشی راوێژکاری و دەوامی بەیانیانی نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێرکاری بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.
تەندروستی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە، مانگی رابردوو 133 هەزار و 55 منداڵ چارەسەریان لە د. جەمال ئەحمەدی تایبەت بە منداڵان وەرگرتوە و دوو هەزار و118 منداڵیش خەوێندراون.
هاوکات لە هەمان ماوەدا، 11 هەزار و 593 پشکنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر، 863 تیشک، 572 سۆنەر و 174 ئیکۆ بۆ نەخۆشەکان ئەنجام دراون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هەر لەو مانگەدا ئەم ژمارانەش تۆمارکراون
821 حاڵەتی سکچون و رشانەوە و وشکبوونەوە تۆمارکراوە
235 حاڵەتی هەناسەتوندی
357 منداڵ لە بەشی تیشک و دەمار
405 منداڵ لە بەشی گەشەکردن
169 منداڵ لە بەشی بەدخۆراکی
185 منداڵ لە بەشی راهێنانەوەی چارەسەری خۆراک