بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لە  رۆژی (1 بۆ 31ـی ئابی 2026)، زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لە بەشی راوێژکاری و دەوامی بەیانیانی نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێرکاری بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.

تەندروستی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە، مانگی رابردوو 133 هەزار و 55 منداڵ چارەسەریان لە د. جەمال ئەحمەدی تایبەت بە منداڵان وەرگرتوە و دوو هەزار  و118 منداڵیش خەوێندراون.

هاوکات لە هەمان ماوەدا، 11 هەزار و 593 پشکنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر، 863 تیشک، 572 سۆنەر و 174 ئیکۆ بۆ نەخۆشەکان ئەنجام دراون.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، هەر لەو مانگەدا ئەم ژمارانەش تۆمارکراون

 821 حاڵەتی سکچون و رشانەوە و وشکبوونەوە تۆمارکراوە

 235 حاڵەتی هەناسەتوندی

 357 منداڵ لە بەشی تیشک و دەمار

 405 منداڵ لە بەشی گەشەکردن

 169 منداڵ لە بەشی بەدخۆراکی

 185 منداڵ لە بەشی راهێنانەوەی چارەسەری خۆراک