بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، وڵاتەکەی لە هەموو کاتێک بەهێزترە و دوژمنەکانیش لە هەموو کاتێک لاوازترن، جەختیش دەکاتەوە کەوتنی دەسەڵاتی ئێران نزیکە.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئیسرائیل لەگەڵ ئەمریکا دەستکەوتی بەرچاویان لە نەهێشتنی هەڕەشە جدییەکان بەدەستهێناوە و توانیویانە بە تەواوەتی دەسەڵاتی ئێران لاواز بکەن.

ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوەکردوە، مەترسی بۆمبی ئەتۆمی و موشەکی بالیستیکیان لەناوبردووە و بە هێزێکی زۆرەوە  ئێرانیان کردوەتە ئامانج.

لە بارەی ئەگەری هێرشی ئێرانیشەوە، دەڵێت؛ ئەو دەسەڵاتە نزیکە لە کۆتایی و هێرش ناکەنە سەر وڵاتەکەیان، چونکە دەزانێت ئەگەر هێرش بکەن خراپیان بەسەر دێت و بە  هێزتر لێیان دەدەنەوە.