لە سەیدەکان هاووڵاتییەک سێ پیکاب و تراکتۆرێک داریبریوەتەوە و دەستگیر کرا
بڵند
٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
لە سنوری قەزای سیدەکان، هاووڵاتییەک بە تۆمەتی داربڕینەوە دەستگیرکرا و پۆلیسی دارستان و ژینگەی سیدەکانیش دەڵێت؛ دەستبەسەر سێ پیکاب و تراکتۆرێک داری بڕاوەدا گیراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راگەیەندراویكدا، کە وێنەی دارەبڕاوەکانیشی تێدایە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سیدەکان، رایگەیاند بە تۆمەتی داربڕێنەوە، لە سنوری گوندی (پەنجار)ـی سەر بەقەزای سیدەکان، کەسێکیان دەستگیرکردوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەستیانگرتوە بەسەر سێ پیکئاب و تراکتۆرێکی پڕ لەداری بڕاوەدا و پەراوی لێکۆڵینەوەش بۆ تۆمەتبارەکە کراوەتەوە.
سەرەڕای قەدەغەکردنی، بەڵام دیاردەی داربڕینەوە، لە وەرزی زستاندا زیاتر دەبێت، بە تایبەت لە ئێستادا کە نرخی سوتەمەنی زۆر بەرزە و هاووڵاتییان لە ترسی زۆری هاتنەوەی پارەی کارەباش ناتوانن سود لە کارەبا ببین بۆ خۆگەرمکردنەوە، بەمەش بەشێکی هاووڵاتییان بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان پەنادەبەنە بەر داربڕینەوە.



