بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە دوانیوەڕۆی ئه‌مڕۆوە شەپۆلێکی بارانبارین روو لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم دەکات، بەڵام کاریگەریی شەپۆلەکە بەراورد بە سەرەتای دەستپێکردنی لاوازتر بووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئاسمانی ئەمڕۆ لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت و پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە دوانیوەڕۆوە بارانبارین لە ناوچەکانی باکووری هەرێم و پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات، سۆران، راپەڕین و بەشێک لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە، هەروەها لە هەولێر و دەوروبەری ئەگەری بارینی نمەبارانێکی کەم هەیە و لە شەودا کاریگەریی بارانەکە لاواز دەبێت.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، سبەینێ ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواودا دەبێت، بارانبارین لە سنووری دهۆک و زاخۆ دەستپێدەکاتەوە و درێژدەبێتەوە بۆ سۆران، راپەڕین، سلێمانی و هەڵەبجە، لە ناوچەکانی باکووری هەرێم بە شێوەی تاوەباران و هەورەبروسکە دەبێت، بەڵام لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری هەرێم ئەگەری بارانبارین کەمتر دەبێتەوە، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو (بە پلەی سیلیزی):

گەرمیان:  29

هەڵەبجە:  26

هەولێر: 25

چەمچەماڵ:  25

سلێمانی:  24

دهۆک: 22

زاخۆ:  22

پیرمام :21

سۆران:  20

حاجی ئۆمەران:  15