باراک ئۆباما: دەستپێکردنی جەنگ لەگەڵ ئێران خراپترین کاری دۆناڵد ترەمپە
بڵند
٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشوتری ئەمریکا، رایگەیاند خراپترین کاری دۆناڵد ترەمپ دەستپێکردنی جەنگ بوو لەگەڵ ئێران، لە کاتێكدا ئەو رێککەوتبو لەگەڵ تاران، کە چەکی ئەتۆمی دروست نەکەن.
لە میانی بەشداریکردنی لە بانگەشەی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان لە جۆرجیا، باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشوتری ئەمریکا هێرشیکردە سەر دۆناڵد ترەمپ و بە هۆکاری بەزربونەوەی نرخی سوتەمەنی تۆمەتباری کرد.
باراک ئۆباما ئاماژەی بەوەکردوە، دەستپێکردنی جەنگ لەگەڵ ئێران خراپترین کاری دۆناڵد ترەمپە لە ماوەی سەرۆکایەتییەکانیدا، چونکە گەروی هورمزی خستە ژێر دەسەڵاتی ئێرانەوە و بوەتە هۆی بەرزبونەوەی نرخی سوتەمەنی لە جیهاندا.
ئۆباما دەڵێت؛ لە کاتی سەرۆکایەتی ئەودا لە رێککەوتنی JCPOA لەگەڵ ئێران گەیشتبوە رێککەوتن کە تاران چەکی ئەتۆمی دروست نەکات، بە بێ ئەوەی هیچ موشيکێکیش بەکاربهێنن و نرخی سوتەمەنیش بەمشێوەیە بەرز ببێتەوە.


