میدیاکانی روسیا: ئۆکراین بە 600 درۆن مۆسکۆی کردوەتە ئامانج
بڵند
٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
ئاژانسی تاسی روسی بڵاویکردوەتەوە، ئۆکراین بە زیاتر لە 600 درۆن هێرشیکردوەتە سەر مۆسکۆ و زۆربەی لەلایەن بەرگریی ئاسمانییەوە تێکشکێندراون.
روسیا و ئۆکراین بەردەوامن لە هێرشکردنە سەریەکتر، ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکی شارەوانی مۆسکۆ بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندوە، بەرگرییە ئاسمانییەکانی روسیا توانیویانە بەرپەرچی هێرشێکی فراوانی ئۆکراین بەنەوە و 613 درۆنیان خستووەتە خوارەوە و تێکیانشکاندون، کە ئامانجیا مۆسکۆ بووە.
ئاماژەی بەوەشکردوە ئەمە گەورەترین هێرشی ئاسمانییە لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەکرێتە سەر مۆسکۆ لەلایەن ئۆکراینەوە.
لە بەرانبەردا، پارێزگاری ناوچەی زاپۆریژژیا لە ئۆکراین رایگەیاندوە، هێزەکانی روسیا لە 24 سەعاتی رابردودا، 849 هێرشیان کردوەتەوە سەر 44 ناوچەی نیشتەجێبون.



