میدیا ئەمریكییەكان ئاشكرای دەكەن، دۆناڵد ترەمپ رێگریی كردووە لە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێكی سەربازیی زەمینی بۆ ناو خاكی ئێران، كە ئامانج لێی دەستبەسەرداگرتنی یۆرانیۆمی پیتێنراو بووە.

سی ئێن ئێن لە زاری چەند سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردەوە، كە "دان كەین" سەرۆكی ئەركانی سوپای ئەمریكا، مانگی رابردوو بە نهێنی سەردانی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكای كردووە بۆ بینینی پلانی هێرشێكی سەربازیی زەمینی بۆ ناو خاكی ئێران، كە ئامانج لێی دەستبەسەرداگرتنی یۆرانیۆمی پیتێنراو بووە..

سی ئێن ئێن ئەوەشی خستووەتەڕوو، هۆكاری راگرتنی ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییە بۆ ترسی ئەمریكا لە وەڵامدانەوەیەكی زۆر توندی ئێران و درێژە كێشانی جەنگەكە دەگەڕێتەوە، جیا لەوەی  زیانی گەورە بە ئابوریی جیهان دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی كوژرانی ژمارەیەكی زۆر لە سەربازانی ئەمریكا.