عەبدولحسێن موسەوی، وەزیری تەندروستیی عیراق رایگەیاند، لە  شەش مانگی داهاتودا 10 نەخۆشخانەی نوێ لە بەغدای پایتەخت و پارێزگاکانی تر دروست دەکرێن و خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزیری تەندروستی عیراق رایگەیاند، بە پاڵپشتی و بەدواداچونی راستەوخۆی عەلی زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، هەوڵی تەواو دەدەن کەرتی تەندروستی بەرەوباشتر ببەن

ئاماژەی بەوەشکردوە بۆ ئەو مەبەستە،  هەوڵی تەواویان داوە لە شەش مانگی داهاتوودا 10 نەخۆشخانەی نوێ دروستبکەن و تەواویش بکرێت، تا خزمەتگوزاری زیاتر پێشکەشی هاووڵاتیان بکەن.

لەباری نەخۆشخانە نوێیەکانیشەوە، وەزیری تەندروستی دەڵێت؛ توانای وەرگرتنی نەخۆشیان جیاوازە، لە 100 بۆ 490 قەرەوێڵە دەبن.

جەختیشیکردوەتەوە، بە تەواوبونی نەخۆشخانەکان، کەرتی تەندروستی هەنگاوێکی بەهێز دەنێت  بۆ باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان.