قائیمقامیەتی هەڵەبجە: بە بێ کارتی زانیاری بەنزینی 750 دیناری نادرێتە شۆفێران
بڵند
٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
لیژنەی سوتەمەنی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە دابەشکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراوی 750 دیناری دەرکرد و هۆشداریش دەداتە شۆفێران نابێت ئۆتۆمبێلەکانیان جێبهێڵن ئەگەرنا دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەکانیاندا دەگیرێت.
لیژنەی سوتەمەنی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە رایگەیاندوە، رۆژانە لە سەعات حەوتی بەیانییەوە بەنزینی پاڵپشتیکراوی 750 دیناری لە هەردوو بەنزینخانەی (سان) و (سەرکۆ) دابەش دەکرت و تا تەواوبونی بڕی دیاریکراو بەردەوام دەبێت.
بەپێی خشتەی راگەیەندراو، بڕی دیاریکراو بۆ ئۆتۆمبێلەکانی جۆری (پیک ئەپ، تەکسی و پاس) 50 لیتر دەبێت و ئۆتۆمبێلی تایبەتیش 40 لیتر.
شۆفێرانیش ئاگاداردەکاتەوە، بۆ وەرگرتنی بەنزین مەرجەکارتی زانیارییان پێبێت و دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە بن، چونکە لە ئێستادا بەنزین بۆ سەرجەم شارەکانی دیکەش دابین کراوە.
هاوکات جەخت لەوە کراوەتەوە کە خانمانی شۆفێر دەبێت خاوەنی مۆڵەتی شۆفێری بن و بە هیچ شێوەیەک رێگە نادەرێت لە یەک جار زیاتر بەنزین وەربگرن.
لە کۆتاییشدا لیژنەکە هۆشداری دەدات، کە لە دوای تەواوبوونی بڕی بەنزینەکە، نابێت هیچ ئۆتۆمبێلێک لە بەرانبەر بەنزینخانەکاندا نۆرە بگرێت، بە پێچەوانەوە سەرپێچیکاران روبەڕوی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکانیان و سزای پێبژاردن دەبنەوە.


