بە تۆمەتی پێشێلکردنی گەمارۆکانی سەر ئێران.. ئەمریکا نەوتبەرێکی لە کەنداوی عومان پەکخست
سەوسەن سەید
١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم)، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پەکخستنی نەوتبەرێکی راگەیاند کە ئاڵای گینیا بیساوی لەسەر بووە لە کەنداوی عومان.
فەرماندەیی ئەمریکا رایگەیاند: سێیەم نەوتبەر لە کەنداوی عومان پەکخراوە، و دووپاتی کردەوە کە: نەوتبەرەکە گەمارۆی سەپێندراو بەسەر ئێرانی پێشێل کردووە.
هەروەها رونکردنەوەی دا کە: نەوتبەرەکە ئاڵای گینیا بیساوی بەرزکردبووەوە، و یەکێک لە فڕۆکە ئەمریکییەکان بە دوو مووشەکی جۆری 'هێڵفایەر' ئامانجی گرتووە، ئەمەش بووەتە هۆی پەکخستنی.



