وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند
٩ی ئایاری ٢٠٢٥
ئەمریكا سزای نوێی بەسەر چەند كەس و دامەزراوەی ئێراندا سەپاند بەهۆی گواستنەوە و بازرگانیكردن بە نەوتی ئێران.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا بڵاویكردەوە، دوو كەس و 11 دامەزراوە و 6 كەشتیگەلییان سزا داوە كە پەیوەندییان بە گواستنەوە و بازرگانیكردن بە نەوتی ئێرانەوە هەیە.
دەشڵێت، دوو كەس كە بەڕێوەبەرن لە كۆمپانیای ئۆ ئێف ئەی سی بە رەگەز هیندین و هەریەك لە گروپی كۆمپانیای شینهای كیمیایی و سێ كۆمپانیای چینی لە لیستی سزاكاندان كە سەدان ملیۆن دۆلار بۆ ئێران پەیدا دەكەن و نەوتەكەی دەگوازنەوە.
وتیشی، چەند دامەزراوەیەكی تریش لە هۆنگ كۆنگ و سەنگاپورە و بەریتانیا سزادراون بەهۆی ئەوەی پەیوەندی ئابوریان هەیە بە نەوتی ئێرانەوە.