هەفتەی داهاتوو سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی نیویۆرك دەكات
لاوان
١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، هەفتەی داهاتوو سەرۆك وەزیرانی عیراق بە سەردانێكی رەسمی دەگاتە نیویۆرك
حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حكومەتی عیراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتووعەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق بە سەردانێكی رەسمی دەگاتە نیویۆڕك بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان.
ئەوەشی خستەڕو، عەلی زەیدی لە كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان وتارێك پێشكەش دەكات و لە پەراوێزی كۆبوونەوەكەشدا، لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆكی چەند وڵاتێكی دیكەش كۆدەبێتەوە.
حەیدەر عەبودی وتیشی، رۆژی 30ـی ئەیلول رۆژێكی گرنگە و پەیوەندییەكانی نێوان بەغداد و واشنتۆن لەبواری ئابووری دەكاتە پەیوەندییەكی درێژخایەن.

