بەهۆی دوو بۆردومانی ئیسرائیل لە كەرتی غەززە زیاتر لە ٨٠ كەس كوژران
هەژار
١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
بەهۆی دوو بۆردومانی ئیسرائیل بۆسەر باڵەخانەیەكی نیشتەجێبوون و كەمپێكی ئاوارەكان لە كەرتی غەززە زیاتر لە ٨٠ كەس كوژران و دەیانی تریش برینداربوون.
فەرماندەیی هێزەكانی بەرگری شارستانی فەلەستین رایگەیاندووە، هێزە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل باڵەخانەیەكی نیشتەجێبوونیان لە ناوچەی بەیت لاهیا لە باكووری كەرتی غەززە كردووەتە ئامانج و بەهۆی داڕووخانی باڵەخانەكەشەوە ٧٢ كەس كوژران و زیاتر لە ٥٠ كەسی تریش برینداربوون و دەیان كەسیش كەوتوونەتە ژێر داروپەردووی باڵەخانەكە رووخاوەكە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی بۆردومانێكی تری سوپای ئیسرائیل كەمپی بریج لە غەززە، ١١ كەس كوژران و دەیانی تریش برینداربوون.